کەجەکە؛ گەل و لەو کەسانە خۆش نابێت کە هێرش دەکەنە سەر گەلی خۆیان
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، ئەو کەسانەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەشدارن لە هێرش و پەلاماری سەر عەفرین، نابەخشرێن.
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، ئەو کەسانەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەشدارن لە هێرش و پەلاماری سەر عەفرین، نابەخشرێن.
کەجەکە، بە لێدوانێکی نووسراو، ڕایدەگەیەنێ کە عەفرین نەکە تەنها بۆ کورد بەڵکوو بۆ هەموو مرۆڤایەتیش تاقیکردنەوەیە، کەکەجەکە داوای لە گەنجانی کورد کرد نەچنە سەربازی بۆ سوپای تورکیای داگیرکەر و بەکرێگیراوانیشی وشیار کردەوە
. لیدوانەکەی کەجەکە بەو شێوەیەیە: ''دەسەڵاتداریەتیی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، کە لە تورکیا هێرش دەکاتە سەر کوردان و هێزە دێموکراتییەکان، بەهەمان شێوە دوژمنایەتی دەکات لەگەل کورد و هیزە دێموکراتییەکان لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
هەر بەو عەقڵییەت و سیاسەتەشەوە بەمەبەستی داگیرکردن، پەلاماری عەفرین دەدات. بۆ ئەوەی بتوانێ ئەو داگیرکارییە ئەنجام بدات، لەناوخۆی تورکیادا لەسەر دوژمنایەتی کردن لە گەڵ گەلی کورد لەهەوڵی بەهێزکردنی شۆونیزم دایە.
لەو شوونیزمەشدا لەلایەکەوە مرۆڤەکان فێری وتنی 'سەرۆک با بماننێرێتە عەفرین' دەکەن و لەلایەکی دیکەشەوە هونەرمەند و مەلاکان بە جلوبەرگی خۆ حەشاردانەوە دەنێرنە سەر سنووری عەفرین.
بەوشیوەیە بە منداڵانیشەوە لە هەوڵێ بە میلیتاریزە کردنی کۆمەڵگەدایە، پیویستە هەموو کورد لەبەرانبەری ئەو دەوڵەت و سوپایە بوەستنەوە بەداگیرکردنی عەفرین لەهەوڵی کوشتن و دەرکردنی کوردان لەسەر ماڵ و زێدی خۆیاندان، دەیانەوێ کوردستان لە کورد چۆل بکەن.
دەوڵەتی تورکیا نەک تەنها لە باکووری کوردستان، بەڵکوو لە هەر شوێنێک کوردی لێبێ هەمان سیاسەتی دوژمنانە پەیڕەو دەکات.
هەربۆیە پویستە هەموو کورد لەدژی دەوڵەت و سوپای تورکیا بوەستنەوە. هەتا تورکیایەکی دێموکراتی بنیات نەنرێ، دوژمنایەتی کردنی گەلی کورد هەر بەردەوام دەکەن و هەر بە سوپا و پۆلیسەکەیەوە خەریکی کوشتن و لەناوبردنی کوردان دەبن.
ئەو دەوڵەتە دوژمنی هەموو کوردە. ئیدی پێویستە هیچ جەوانێکی کورد نەچێتە سەربازی بۆ ئەو دەولەتە. چوونە سەربازی بەمانای بەشداریکردنە لە داگیرکردنی عەفریندا و هاوبەشییە لە دوژمنایەتی لەگەڵ گەلی کورد، هەروەها بەواتای ڕەوایی دانە بە قڕکردن و لەناوبردنی کوردان .
فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، بە ئاشکرا دوژمنایەتی کوردان دەکات. لە ڕاستیدا ڕێککەوتن لەگەڵ مەهەپە بە واتای ڕێککەوتنە لەگەڵ هەموو دوژمنانی کورد و ئەو ڕێککەوتنە ڕووی ڕاستەقینەی ئاکەپەی بۆ هەموو لایەک دەرخست.
کاتی ئەوە هاتووە کە هەموو کورد لەدژی ئەو دەسەڵاتدارییە کە دوژمنایەتی گەلی کورد دەکات، هەلوێست بگرن. هەڵوێستێکی هەرە ڕوونیش دەبێ ئەوە بێ کە جەوانانی کورد نەچنە سەربازی بۆ سوپای تورکیا.
لە جیهاندا خراپترین شت ئەوەیە کە مرۆڤ گەلەکەی خۆی بکوژێت و ببێتە هاوکاری ئەو تاوانانەی دەرحەق بە گەلەکەی .
پێویستە جەوانانی کورد نەچنە سەربازی بۆ سوپای بکوژی تورکیا دەبێ جەوانانی کورد بزانن کە سوپای تورکیا سوپایەکی بکوژە.
ئەرکی بنەڕەتی ئەو سوپایە گوشار خستن و لەناوبردنی کوردانە. ئەو سوپایە پاسەوانی سیستەمی زولم، چەوساندنەوە و ژینۆسایدی کوردە. ئیمە ئەو کردەوانەی سوپا هەمو ڕۆژێک لە باکووری کوردستاندا دەبینین.
ئێستاش دەیەوێ عەفرین و تەواوەتی ڕۆژاوای کوردستان داگیربکات. لە باشووری کوردستانیش وەکوو هێزێکی داگیرکەر لە زۆر شوێن بارەگای خۆی دامەزراندووە. جەوانانی کورد دەبێ نەبنە بەشێک لەو سوپایەی کەدوژمنی کوردانە.
دەبێ نەبنە دوژمنی گەلی خۆیان. جێی جەوانانی کورد نەک سوپای دوژمنی کورد، بەڵکوو نێو ڕیزی بزووتنەوەی ئازادی و هێزی ئازادی گەلی کوردە. هێزی هەرە ڕێکخراوی جەوانانی کورد، گەریلاکانی ئازادین دەبێ هیچ کوردێک و بەتایبەتی جەوانێکی کورد نەبێتە هاوبەشی دوژمنانی کورد و نەبێتە هاوکاری داگیرکردنی عەفرین.
فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، بۆ ئەوەی بتوانێ عەفرین داگیربکات و کوردان بکوژێت، هەوڵدەدات هەموو کەسێک بکاتە بەشداری ئەو تاوانانەی کە ئەنجامی دەدات. هەوڵ دەدات کە عەفرین لە کورد چۆل بکات و چەتەکانی خۆی لەوێدا جێگیر بکات.
دەیەوێ بۆ ئەو هەوڵە داگیرکارییەی لەسەر عەفرین سود لە بەکرێگیراوانی کوردیش وەربگرێت. دەیانەوێ بە بەکارهێنانی بەکرێگیراوان، سیاسەتی 'کورد لە دژی کورد' لە عەفریندا پەیڕەو بکەن.
ئەو بەکرێگیراوانەی دامەزراون کە گوایە گوندەکانی خۆیان دەپارێزن، دەنێردرێنە شەڕی شوێنێک کە هیچ پەیوەندییەکی بە تورکیاوە نییە.
پێویستە بەکرێگیراوان نەبنە هاوکاری ئەو تاوانانەی کە لێخۆشبوونیان نییە پێویستە بەکرێگیراوان نەبنە هاوبەشی ئەو تاوانانەی کە نەلەلایەن مێژوو و نەلەلایەن گەلی کوردە نابەخشرێن. دەبێ رووی چەکەکانیان نەکەنە گەلی ستەملێکراوی عەفرین.
پێویستە نەبنە کەرەستەیەک بۆ ئەوەی عەفرین لە گەلەکەی بستێنن و ڕادەستی چەتەکانی بکەن.
عەفرین نەک تەنها بۆ کورد بەڵکوو بۆ تەواوەتی مرۆڤایەتیش وەک تاقیکردنەوەیەکی لێهاتووە. هەرکەسیک ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەشداری بکەت لە داگیرکردنی عەفرین، لەبەردەم مێژوو تاوانبارە و بەهیچ جۆرێک لێخۆشبوونی بۆ نییە.
بەشداریکردنیان لە قڕکردن و لەناوبردنی گەلی عەفریندا وەکوو مۆرێکی چەپەڵ بەنێوچاوانیانەوە دەمێنێت. ئەوانەش کە لەدژی ئەو داگیرکارییە دەوەستنەوە، هەمیشە بە پاکی و سەربەرزی دەمێننەوە