کەرکووکییەکان داوای مافەکانی خۆیان دەکەن
بەغداد و هەوڵیر لەسەر نەوتی کەرکووک ڕێککەوتن و کەرکووکییەکانیش بێبەشکراون لەو مافانە، کە بەسەر نەوتی ئەو شارەوە هەیەیانە.
بەغداد و هەوڵیر لەسەر نەوتی کەرکووک ڕێککەوتن و کەرکووکییەکانیش بێبەشکراون لەو مافانە، کە بەسەر نەوتی ئەو شارەوە هەیەیانە.
یاسای ژمارە٢١-ی قانونی عێراق، کە لە ساڵی ٢٠٠٨ دەرچوە ئاماژە بەوە دەکات هەموو شارێک کە بەرهەمی نەوتی لێ دەردەهێنرێت دەبێت لە هەر بەرمیلێکی نەوت بڕی ٥ دۆلار بۆ خزمەتی ئەو شارە خەرج بکرێت. ئەو یاسایە لە ساڵی ٢٠١٣دا خوێندەوەی دوومی بۆ کرا و ماوەی سالێک کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەسەر بودجەی ئەو بڕە پارەیە، کە لەو یاسایەدا بۆ شاری کەرکووک دابین دەکرا سەدان پرۆژە کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە. ٦هەزار هەوڵاتیی کەرکووک وەک فەرمانبەر لەسەر کار دامەزران لە فەرمانگە حکومییەکان، بەڵام لە دوای ساڵیک ئەو یاسایە ڕاگیراو هەزاران پرۆژە بە تەواو نەکراوی ڕاوەستان و فەرمانەبەرانی یاسای پترۆل دۆلاریش جاریکیتر بێکار بوون.
لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوو هەر دوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێککەوتنی خۆیان لەسەر نەوتی ئەوا شارە ڕاگەیاند. هەر دوو لاش سوودی خۆیان لە نەوتی ئەوشارە هەڵدەگرن، بەڵام تەنها کەرکووکییەکان لە سوودەکانی نەوتی شارەکەیان بێبەش دەبن. خەلكی ئەوشارەش دتوادەکەن جاریكیتر کار بە پرۆژەی یاسای پترۆل دۆلار بکرێت بۆ ئەوەی لانیکەم لە هەر بەرمیلیک نەوتدا ٥ دۆلار بۆ کەرکوکییەکان بمێنێتەوە بۆ ئەوەی خزمەتی شارەکەی پێ بکەن.
حوسین سەباح هاوڵاتییەکی کەرکووکە و کۆلێژی پەروردەی تەواو کردووە دەڵێت: لە دوای تەواوکردنی کۆلێژ تاکە بابەت کە هیوام پێى هەبوو بۆ ئەوەی لەسەر کارێک دابمەزرێم تەنها پترۆڵ دۆلار بوو، بەڵام بە داخەوە ئەو پرۆژە لە دوای ساڵیک کارکردن ڕاگیرا.
حوسێن وتیشی، چەندین دەییەیە، کە نەوتی کەرکووک دەفرۆشیت، بەڵام تەنها یاسای پترؤل دۆلار سوودی بۆ کەرکووک هەبوو و ئەویش بەبێ هۆکار ڕاگیرا، واتا لە ئێستادا کەرکووک تەنها دوكەڵی نەوتی کەرکووکی بۆ دەمێنتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەرکووک یەک لە و فەرمانگەیانەیە، کە دەیان کارمەندی پترڵ دۆلاری هەبوو و کاری هاووڵاتییانیان بەڕێوەدەبرد، بەڵام لە دوای ڕاوەستان و کار پێنەکردنی ئەو یاسایە کارمەندەکان دەستیان لە دەوامی خۆیان بەرداوە و لەجێ ئەوان هێچ کارمەندێکی تر دانەمەزراون.
شەهاب حەکیم بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگەیش دەڵێت: ئیستا بە دەیان گەنج هەن کە کۆلێژیان تەواو کردووە و بێ کارن. لە هەمانکاتدا ئێمـەش وەک فەرمانگەکەمان پێوستمان بەدەیان کارمەند هەیە بۆ پڕکردنەوە بۆشایەکان. ئەگەر یاسای پترۆڵ دۆلار کاری پێبکرێت دەتوانین ئەو گەنجانە دابمەزرێنین، کە کۆلێژیان تەواو کردووە بۆ بەڕێوەبردنی کاری هاووڵاتییان بە شیوازێکی باشتر. چەندینجار لە لە سەروی خۆمان و لە وەزارەت داوامان کردووە، کە کار لەسەر ئەوە بکەن جاریکیتر یاسای پترۆڵ دۆلا کاری پێ بکرێت، بەڵام هێچ جوابیێکمان نە دراوەتەوە.
هەروەها ئەسکەندەر سەلیم ئەندامی ئەنجوومەنی تەڤگەری ئازادی لە هەرێمی کەرکووک دەربارەی هەمان بابەت وتی: کەرکووک دووم دەوڵەمەنترێن شاری عێراقە لە بواری نەوت، بەڵام هەمیشە خەڵکی ئەو شار بووەتە قوربانیی ململانێی سیاسی و پەرواێز خراون. ئەوەی باسی کەرکووکێش دەکات تەنها خەمی سامانی نەوتەکەیەتی. هەموو ئەو هێزانەی کەرکووکیان بەڕێوەبردوە هیچ خزمەتێکیان بۆ ئەم شارە نە کردووە، بەڵکوو نەوەتەکەیان فرۆشتەوە و دووکەڵەکەیان بۆ خەڵکی شارەکە هێشتووەتەوە.
هەروەها ئەو بەرپرسەی تەڤگەری ئازدای وتیشی، تەنها پرۆژەی پترۆدۆلار لە خزمەتی خەڵکی شاری کەرکووکدا بوو ئەویشیان ڕاگرت. ئەگەر ئەو یاسایە کاری پێ بکرێت هەزاران هاووڵاتی دەتوانن دەرفەتی کاریان بۆ بڕەخسێت و پێش لە کۆچی بەڵیشاوی گەنجان بگیرێت بۆ دەرەوەی وڵات.
ر.م