کەرکوک ئەمساڵ خوێندکاران دەتوانن بەشداری تاقیکردنەوەی دەرکی بکەن

بەڕێوەبەری پەروەدەی كەركوك ڕایگەیاند: دوای پێنج ساڵ لە ڕاگرتنی تاقیکردنەوەی دەرەکی ئەمساڵ خوێندکارانی کوڕ دەتوانن بەشداری تاقیکردنەوەی دەرەکی بکەن.

دوای نێوەرۆی  دوێنی   لە بینای پەروەردەی کەرکوک، عەبد عەلی حوسێن بەڕێوەبەری پەروەدەی كەركوك ڕایگەیاند کە دوای پێنج ساڵ لە ڕاگرتنی ئەمساڵ خوێندکارانی کوڕ دەتوانن بەشداری تاقیکردنەوەی دەرەکی بکەن،

 هەروەها عەبد عەلی حوسێن بۆ ئەو دامەزراندنەی كە پێشتر وەزارەتی پەروەدەی عێراق ڕاگەیاندبوو زیاتر لە ٧٠ هەزار كەس ناویان تۆماركردووە ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەشی كەركوك لە دامەزراندنەكەدا ٢٥٣٨ كەسە.

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا ، دەربارەی دامەزارندن لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك و بابەتی تاقیکردنەوەی دەرەکی و چەند بابەتێکی دیکەی گرێدراوی وەزارەتی پەروەرد، لە كۆنگرە رۆژنامەوانێکەدا،عەبد عەلی حوسێن، بەڕێوەبەری پەروەدەی كەركوك، ووتی: " تا ئێستا زیاتر لە ٧٠ هەزار كەس لە ڕێگای پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنی ناویان تۆماركردووە، بەپی ڕێنمایی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق كە بڕیار درابوو ٢٥٣٨ کەس بۆ كەركوك دابمەزرێنێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەدەی كەركوك، دیارە بەپی ڕێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردە بێت ئەو كەسانە زیاتر هەلی دامەزراندنیان هەیە كە نمرەی بەرزیان هەیە یان كەسوكاری شەهیدن."

 

عەبد عەلی حوسێن ڕاشیگەیاند: " پەروەدەی كەركوك لە ئێستادا مامۆستای وانەبێژ وەردەگرێت بە گوێرەی پسپۆڕی لە وانەكان وە ئێمە ، هەروەها پێویستیمان بە ١٤ خوێندنگای كوڕان هەیە لە كەركوك وە كارمان لەسەر نوێژەنكردنەوەی ٧٠ قوتابخانە كردووە بۆ ئەوەی ئاسانکاری بکەین لە نەهێشتنی بارگرانی لەسەر خوێندگاكان."

 

عەبد عەلی حوسێن ڕاشیگەیاند: کە نوسراوەیەكی بەپەلەیان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیەكانی پەروەدە كردووە دەربارەی تاقیكردنەوەی دەرەكی کە دوای پێنج ساڵ تاقیكردنەوەی دەرەكی لە خوێندكارانی كوڕ لە كەركوك قەدەغە كرابوو، ئەمساڵ خوێندكاران دەتوانن لە رۆژی یەك شەممەی داهاتووە دەست بكەن بە ئەنجامدانی ڕێكارەكان بۆ ئەوەی بەشداری تاقیكردنەوەی دەرەكی بکەن."