کەرکوک هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزارکرد
گەلی کەرکوک شان بە شانی هەمو شارو شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی کرد بۆسەر عەفرین.
گەلی کەرکوک شان بە شانی هەمو شارو شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی کرد بۆسەر عەفرین.
ئەمرۆ کۆمەڵیک گەنجی بواری چالاک وانی مەدەنی لە باخچەی قەڵای شاری کەرکوک وەک شارو شارۆچەکانی تری باشوری کوردستان گرتبوونەوەیکیان ئەنجامدا لەسەر ناوی چالاک وانان حسین سباح بەیان نامەیکی خویندوە .
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد دەوڵەتی تورکیا سەرەڕای لەشکرکێشی و ھیرشەکانی بۆ باشوری کوردستان باکوری کوردستان بەوە ڕاناوەستن لە ھەرکوی دەسکەوتی کورد ھەبی ھیرش دەکاتە سەری وە ئەو ھیرشانەی کەئەیکاتە سەر عەفرین لە ئەنجامی تەنگەتاو بونێتی . لە درێژەی چالاکییەکەدا وێرای ئیدانە کردن بانگی لە گەلی کورد لە ھەموو کۆمڵگای نێودەوڵەتی کرد کە پشتێوانی عەفرێن بکەن.
لە بەیان نامەی گەنجانی کەرکوک هاتووە
وەک دەزانین ماوەی چەند رۆژیکە حکومەتەکەی ئەروغان ئۆپراسێۆنی داگیرکردنی کانتۆنی عەفرینی ڕاگیاندووەو لە ئەنجامی ئەو ھیرشانەدا خەڵیسڤیلی کردووە بە ئامانج و زیانی گیانی وماددی بە خەڵکی عەفرین گەیاندوە.ئەم ھەنگاوە دەوڵەتی تورکیا دەرئەنجامی تەنگە تاوی بونیەتی بەھۆی پیشکەوتنەکانی گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان و لە باکوری سوریا ، هەر بۆیە ئیمە وەکو گەنجانی شاری کەرکوک بە توندی ئیدانەی ئەو ھێراشانەی دەوڵەتی تورکیاو حکومەتەکەی ئەردوغان دەکەین.
لەگەڵ ئەوەشدا بێ دەنگی و بی ھەڵوێستی حیزبەکانی باشوری کوردستان شەرمەزار دەکەین..
رێباز حەسەن