کەرکوک: گردبوونەوەیەک بۆ شەرمەزارکردنی پلانگێری ١٥ی شوبات بەڕێوە چوو

لە شاری کەرکوک لەلایەن 'کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجەلان' گردبوونەوەیەک ئەنجامدارا بۆ شەرمەزار کردنی پلانگێری ١٥ی شوبات.

ئێوارەی ئەمرۆ لە گەرەکی شۆرجەی شاری کەرکوک لەلایەن کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجەلان گردبوونەوەیەک ئەنجامدار بۆ شەرمەزار کردنی پڵانگێری ١٥ی شوبات، ٢١ ساڵ لەمەوبەر، لە گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتیدا کە چەندین وڵاتی جیهان تێیدا بەشداربوون، لە ١٥-٢-١٩٩٩، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە کینیا ڕفێندرا و ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرا، لەوکاتەوە تا ئێستا لە گرتوخانەی ئیمرالی لە گۆشەگیرییەکی سەختدایە، کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان-یش، بە ئەنجامدانی گردبوونەوەیەک لە شاری کەرکوک ئەو گەلەکۆمەیەی شەرمەزار کرد.

بەیاننامەی کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجەلان لەلایەن ڕێباز عەلی-یەوە خوێندرایەوە کە تیدا هاتبوو: "٢١ ساڵ لەمەوبەر، لە گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتی قێزەوندا کە چەندین وڵاتی جیهان تێیدا بەشداربوون، لە ١٥-٢-١٩٩٩، عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە کینیا ڕفێندرا و ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کرا، لەو کاتەوە لە زیندانی تاکەکەسی دایە و لە هەلومەرجێکی زۆر ناڵەباردا ژیان بەسەر دەبات، بەرێز ئۆجەلان بە درێژی مانەوەی لە زیندانی ئیمڕالی هەمیشە لە ڕێگای پەیام و بانگەوازی لە زیندانەوە ڕێگەی بۆ پرۆسەی ئاشتی خۆشکردووە لەم پێناوەشدا ڕەنجێکی زۆری داوە، رژێمی تورکیا نەک تەنها نیەتی ئاشتی خوازانەی ڕێبەر ئۆجەلانی بە هەند وەرنەگرت بەلکو زیاتر پەرەی بە گۆشەگیری ئەنشکەنجەی دەرونی داو هەروەها هێرشەکانی بۆ سەر گەلی کورد و نوێنەرەکانی زیاد کرد تا ئاستی قرکردنی نکۆلی سیاسی."

هەروەها ڕێباز عەلی وتی: " بەرامبەر ئەو دڕندەیی و بێ مافیەی بەرامبەر ڕێبەری گەلەکەمان ئەنجامدەدرێت لەلایەن کوردەوە ئەم نادادپەروەرییە قەبوول ناکرێت، پێویستە کۆمەلگای نێودەوڵەتی بە ئەرکی ئەخلاقی خۆیان هەڵسن، ئێمە وەکو کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجەلان لە ٢١ ساڵ وەگەری ئەم پڵانگێریە ئەم رۆژە رەشە مەحکوم و ئیدانە دەکەین و خۆمان بە خاوەنی ئەم ڕێبەر و بیرمەندە دەزانین و داوش دەکەین ئۆجەلان ئازاد بکرێت و ئێمەش لە پێناو ئازادی ئۆجەلان هەمیشە لە نێو تێکۆشاندا دەبین."

هەروەها لە چالاکێکەدا مامۆستا دڵۆڤان ئەکرەم بەناوی کۆمیتەی ژنان لە باشور بۆ ئازادی ئۆجەلان بەیاننامەیەکی خۆێندەوە بۆ شەرمەزار کردنی پڵانگێری ١٥ی شوبات کە تێیدا هاتبوو: "ئەنجامدانی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی هەموو گەلی کورد و گەلانی ئازادی خوازە بەتایبەتی بە مانای لە خاچدانی هەموو ژنانە، سەڕەرای بەردەوام بوونی گەلەکۆمە و بەرێوەبردنی گۆشەگیریەکی دژوار فکرە و پرۆژەی ڕێبەر ئۆجەلان کەوتۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە، بەتایبەتی لە رۆژئاوای کوردستان، لە رۆژی ئەمرۆدا گەورەترین شەر لە ناوەندی ئیمڕالی بەرێوەدەچێت، رۆژ بە رۆژیش گۆشەگیری دژوارتر دەبێت، ئێمە وەکو کۆمیتەی ژنان لە باشور بۆ ئازادی ئۆجەلان داوا لە هەموو تاکێکی خاوەن ویژدان و خاوەن هەڵوێست و دیموکرات دەکەین کە بەیەکەوە تواناکانمان بکەین بە یەک و کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنین و هەڵمەتی ئازادی رێبەر ئۆجەلان بەرێوە ببەین، چونکە ئازاد کردنی رێبەر ئاپۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و پێکەوە ژیانی گەلانە."

ز.ش