کەلار، بۆ ئازادی ئۆجالان چالاکی بە مەشخەڵ بەڕێوەچوو

لە درێژەی هەڵمەتی (سەرهەڵدە) تا ئازادی ئۆجالان، لە شارۆچکەی کەلار و بە دەستپێشخەری کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، چالاکییەکی بە مەشخەڵ بەڕێوەچوو.،

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارکی شەهید لەیلا قاسم لە شارۆچکەی کەلار-ی ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، چالاکییەک بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە بەڕێوەچوو، لە چالاکییەکەدا بەیاننامەی هاوبەشی دەستپێشخەرانی چالاکییەکە خوێندرایەوە.

گیڤارا گەرمیانی ئەندامی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان بەیننامەکەی خوێندەوەو تێیدا هاتبوو:"ئەوە ماوەی ١٩سالە ڕێبەری گەلانی بندەست رێبەر ئاپۆ، لە زینداندایە و بۆ ماوەی دوو ساڵ دەچێت گۆشەگیری لەسەرە و هیچ هەواڵێکی نازاندرێت، ئامانجی ئەو گۆشەگیرییەش تەسلیمکردنی گەلی کوردەو دابڕانی ڕێبەر ئاپۆیە لە گەل".

 

 

لە بەیاننامەکەدا گۆشەگیرکردنی ئۆجالان، خرایە ئەستۆی میتی تورکیا و دەسەڵاتدارانی دەزگا ئەمنییەکانی  وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و ڕەخنەی توندیش لە ڕێکخراوی پێش گرتن بە ئەشکەنجە (CPT)ی جیهانی گیرا، کە لە ئاست گۆشەگیریی سەر ئۆجالان بێ دەنگە.

هەروەها هاتبوو:"داوا لە هەموو گەلانی ئازادیخواز و باشوری کوردستان و اوچەی گەرمیان دەکەین، کە جێگەی خۆیان لە هەڵمەتی(سەرهەڵدە)دا بگرن تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، چونکە ئازدبوونی ڕێبەر ئاپۆ ئازادبوونی تەواوی گەلانی بندەستە".