کەنەکە بانگەوازێکی بۆ بەشداریکردن لە چالاکیەکانی پشتگیری ڕۆژئاوا بڵاوکردەوە

کەنەکە ڕایگەیاند، "هەروەک چۆن ئێمە بۆ کۆبانێ سەرهەڵدانی گشتیمان ڕاگەیاند و جیهان پشتگیری لە کۆبانێ کرد، بەو شێوەیە پێویستە بە هەمان ڕوحی کۆبانێ ئەو هەڵوێستە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان پیشان بدرێت."

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەنەکە بە بۆنەی ١ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی کۆبانێ و ٢ی تشرینی یەکەم ڕۆژی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و بانگوازی بۆ بەشذاریکردن لە چالاکیەکاندا کرد.

ڕاگەیەنراوەکەی کەنەکە بەم شێوەیەیە:

لە سەرەتای شۆڕشی سوریا و تا ئێستا، دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی (داعش، ئەلنوسرە و هی تر..) هێرش دەکەنە سەر شۆڕشی ڕۆژئاوا و دەستکەوتەکانی گەلی کورد . هێزی پاراستن و گەلەکەمان بە هەموو دەرفەتێکیانەوە بە شێوەیەکی قاڕەمانانە و بێوێنە بەرخۆدان دەکەن. بەرخۆدانی گەورە و ناودەنگ، کۆبانێ یە.

بەرخۆدانی کۆبانێ، لە ناو ڕای گشتی جیهاندا دەنگی دایەوە و بوو بە سمبولی شۆڕشی ڕۆژئاوا. لەو چوارچێوەیەدا ١ی تشرینی دووەم وەک ڕۆژی جیهانی کۆبانی دیاریکرا. لە ٥ مین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی کۆبانێ دا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی بەرامبەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن. بەو هۆیەوە گەلی کورد و هاوکارەکانیان لەسەر پێن و بە چالاکیەکانیان خاوەنداریی لە ڕۆژئاوا دەکەن. بەم بۆنەیەوە ڕۆژی ٢ی تشرینی دووەم لە هەموو جیهان وەک ڕۆژی چالاکیەکانی خاوەندارێتی لە ڕۆژئاوا دیارکراوە.

ئێمە دەڵێین، "هەروەک چۆن ئێمە بۆ کۆبانێ سەرهەڵدانی گشتیمان ڕاگەیاند و جیهان پشتگیری لە کۆبانێ کرد، بەو شێوەیە پێویستە بە هەمان ڕوحی کۆبانێ ئەو هەڵوێستە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان پیشان بدرێت. بەم بۆنەیەوە ئێمە وەک کەنەکە بانگەوازیمان بۆ هەموو گەلی کورد و رای گشتی جیهان هەیە، ڕۆژی ٢ی تشرینی دووەم دەست بە چالاکی بکەن و پشتگیری خۆیان بۆ شەرڤان و بەرخۆدێران  و بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان پیشان بدەن.

ف.ق