کەنەکە داوای پشتگیری لەگیراوی سیاسی ڕامین حوسەین بەناهی دەکات

کەنەکە پشتگیری خۆی لە گیراوی سیاسی کورد ڕامین حوسەین پەناهی دەربڕی. دەستەی بەڕێوەبەری گۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە لە بەیاننامێکدا داوای هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدرەدانی ڕامین حوسەین پەناهی کرد.

کەنەکە ڕایگەیاند: زۆربەی زیندانیانی سیاسیی لە ئێران کوردن، ڕایگشتیی ئێرانی بەباشی ئاگادارن، کە ئەو زیندانیانە چالاکوانی سیاسی ومەدەنین و بۆ دیموکراسی و ئازادیی کۆمەڵگا تێدە٣کۆشن و هیچ تاوانێکیان نییە.

 لە ٢٥ شوبات /٥ی ڕێبەندان،فەرمانی لە سێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی دەرکرا و بەو بۆنەوە خانەوادەکەی و خەڵکی کوردستان و هەروەها ئازادیخوازانی ئێران تەواو نیگەران کرد، ئەو حوکمە ناڕەوایە زوڵم و زۆری کۆماری ئیسلامیی دەسەلمێنێت .

کەنەکە ڕاشیگەیاندووە: کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە هەموو شێوەیەک پشتگیریی لە زیندانیانی سیاسیی کورد و نەتەوەکانی دیکە لە ئیران دەکات و داوا دەکات، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆتایی بەو سیاسەتە دژ بە مرۆڤایەتیە بهێنێت، مێژووی تێکۆشانی ئازادیخوازیی نیشانی داوە کە سەرکوت و وەحشیگەریی ناتوانێت بەر بە بانگ و تێکۆشان بۆ ئازادیی و بۆ نان و بۆ سەروەریی یاسا و ژیانێکی ئازاد بگرێت.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوا لە کوردستانیان و گەلانی ئێران دەکات کە لە سەر ناڕەزایی و خۆپیشاندان و چالاکیی سیاسیی بەردەوام بن و ڕووی راستەقینەی کۆنەپەرستیی و زۆرداری کۆماری ئیسلامیی ئێران بخەنەڕوو، هەروەها داوا لە پارت ولایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بەتایبەتیی ڕۆژهەڵات دەکات کە لانی کەم پلاتفۆرمێکی هاوبەش بۆ پشتگیریی لە زیندانیان و بۆ  پێکهێنای  هاوپشتیی و هاوسەنگەریی لەگەڵ خۆیان و خانەوادەکانیان ساز بکەن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوی کەنەکەدا هاتووە: ئێمە دڵنیاین ڕێگای ئەوان پڕ ڕێبوار دەبێت و دەزانین کە بە یەکڕیزی نەتەوەیی دەتوانین کۆتایی بە کۆتایی داگیرکەریی بهێنین