کەنەکە لە ساڵیادی گەلەکۆمەی ١٥ی شوباتدا داوای ئازاد کردنی ئۆجالان دەکات

ئەمڕۆشاندیکی کەنەکە و ژمارەیك لە ئەندامانی پارت ولایەنی سیاسی لە ٢٠ هەمین ساڵی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوبات دژبە ئۆجالان، سەردانی مانگرتووانیان لە نوێنەرایەتی هەدەپە لەشاری هەولیر-ی باشووری کوردستان کرد.

ئەمڕۆ شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە سەردانی چالاکانی مانگرتوولەخواردنیان لە نوێنەرایەتی هەدەپە لەباشووری کوردستان کرد، لە میانەی چاوپیکەوتنەکەدا کە هاوکاتە لەگەل گەلەکۆمەی نیودەوڵەتی ١٥ی شوبات کەنەکە داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالانی کرد، کەنەکە دەستنیشانیکرد کە ئێمە پێشترداوای لابردنی گۆشەگیری ئۆجالان-مان دەکرد، بەڵام لەم هەلومەرجەدا داوای ئازادکردنی ئۆجالان دەکەین.

بەپیشەنگایەتی لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە چالاکی مانگرتن لەخواردن لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەستیپێکرد و دواترهەرچواربەشی کوردستان و دەرەوەی وڵاتی گرتەوە. لەشاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە بینای نوێنەرایەتی هەدەپە بۆهەمان مەبەست چالاکی مانگرتن لەخورادن دەستیپێکردووە .
شاندەکەی کەنەکەش:بە گرینگیەوە لە مانگرتنی دژی گۆشەگیری دەڕوانن و وەک کاریکی پیرۆزی دەینرخێنن. شاندەکە کە لە نوێنەرانی پارتە سیاسیەکانی باشووری کوردستان پێك هاتەبوو ئاماژەی بەوەکرد چالاکی مانگرتن تا ئاستێکی باش ئامانجی خۆی پێکاوە وە پێوستە هەموو گەڵانی ناوچەکەش پشگیری بکەن.

ک-ش