کەنەکە لە گەڵ پەرلەمانتارانی گۆڕاندا کۆبووەوە
بە ئامانجی بانگهێشتکردنیان بۆ کۆنفرانسی ڕاوێژی نەتەوەیی، کەنەکە و ژمارەیەک پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە.
بە ئامانجی بانگهێشتکردنیان بۆ کۆنفرانسی ڕاوێژی نەتەوەیی، کەنەکە و ژمارەیەک پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندێکی باڵای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە، بەمەبەستی بانگھێشتکردنی پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆنفرانسی ڕاوێژی نەتەوەیی، سەردانی نوسینگەی سلیمانی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستانیان کرد.
دوای کۆبوونەوەکە، شوکروڵڵا حەمەدەمین، ئەندامی کەنەکە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، وتی: کەنەکە سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ بەڕێوەبردنی کۆنفرانسێکی ڕاوێژکاریی لە ڕۆژانی ٢٦-٢٧ ی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی، ھەموو لایەنە حزبییەکان و مامۆستایانی ئاینی و چالاکوانان و کەسایەتییەکان و سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکان بەشداری دەکەن، ئومێد دەکەین لەو کۆنفرانسەدا بە بێ جیاوازی هەموو لایەنەکان بەشداربن.
شوکروڵڵا حەمەدەمین، وتیشی: ئومێد دەکەین لەو کۆنفرانسەدا زۆرترین گفتوگۆ بکرێت، تاوەکو بگەینە دەرەنجامێک، لەبەرئەوەی ئەو قەیرانانەی ئەمڕۆی باشوری کوردستان و کوردستانی گەورەی تێکەوتووە، ھۆکارەکەی نەبوونی یەکێتییەکی نەتەوەییە، ئێمە پێمانوایە هەبوونی یەکێتییەکی نەتەوەیی چەترێکە بۆ وەڵامدەوەری هەموو ئەو زوڵم و ستەمانەی کە هەر جارە و لە پارچەیەکی کوردستان بەسەر کوردا دەکرێت.