کەنەکە لەسەرگۆنگرەی نەتەوەیی سمینارێکی بەڕێوەبرد

لە دهۆک بە بەشداری نوێنەرانی هەر چواربەشی کوردستان و بەدەسپیسخەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە کۆبونەوەیەک بەڕێەوە چوو. لە کۆبونەوەکەدا ئاماژە درا بە چارەسەری کێشەی کورد ویەکیەتی کونگرەی نەتەوەیی بۆ گەلی کورد.

ئێوارەی ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ قسەوباس لە سەردۆخی کوردستان و چارەسەری کێشەی کورد بە بەشداری ژمارەیەک سیاسەتمەدار و رۆشنبیر لە هەرچوار پارچەی کوردستان لە ساڵۆنی هۆتیل جوتیاری دهۆک کۆبونەوەیەک بەڕێوە چوو.

لە سیمینارەکەدا، هەریەکە لە موزەیەک گونەش و عابد ئیدکە، لە نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشووری کوردستان، سڵێمان عەرەب، لە نوێنەرایەتی باشووری کوردستانی پەیەدە، خدرعەلی ڕۆشنبیر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و د. کامێران بەرواری ئەندامی ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی کەنەکە و ئەندامانی دیکەی کەنەکە ئامادەبوون.

لە سیمینارەکەدا موزەیەک گونەش نوێنەری هەدەپە، سلێمان عەرەب نوێنەری پەیەدە، خدر عەلی و کامیران بەرواری،  حەزیم زێباری بۆ ئامادەبووان دووان.

لەدەست پێکی سمینارەکەدا نوێنەری هەدەپە موزەیەک گونەش قسەی کرد و وتی، شەڕی جیهانی سێیەم دەستیپێکردووە، ئەگەر کورد کور یەکێتی نەتەوەیی پێک نەهێنێت لەناودەچێت، بەم هۆیەوە یەکدەنگی کورد لەئێستادا پێویستییەکی بەپەلەیە.

سلێمان عەرەبیش باسی لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد و وتی: ڕۆژئاوای کوردستان نمونەی یەکێتی نەتەوەییە، لە ئێستاشدا لەسەردەستی هەندێک لە حزبەکان، شەڕێکی قێزەون لە ئارادایە بۆ لەناوبردنی ئەو یەکێتییە.

هەروەها خدر عەلی، لە سەرهێرشەکانی سەر حدک و حدکا دواو، وتی: حکومەتی ئێران جیاوازی لەنێوان کورداندا ناکات و سنوورەکان ناناسێت، لای ئەوان کورد هەمووی کوردە، بۆیە گرنگە لە بەرامبەر ئەو سیاسەتانەدا گەلی کورد یەکێتی نەتەوەیی پیکبهێنێت.

لە کۆتاییدا د. کامیران بەرواری، باسی لە دۆخی باشوری کوردستان و کێشەکانی پارتە سیاسییەکان کرد و بۆ نەمانی ئەو کێشانەو یەکڕیزی کورد، گرنگی کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ ئامادەبووان شیکردەوە.