کەژار: مریم قازی میراتگری کۆماری کوردستان بوو

کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) پەیامێکی سەرەخۆشیی بە بۆنەی کۆچی دوایی مریم قازی ئاراستای گەلی کورد و خانوادەی قازی کردو و رایگەیاند، مریم قازی میراتگری کۆماری کوردستان لە مەهاباد بوو و کۆچی دوایی کۆستێکی گەورەیە.

بە بۆنەوە کۆچی دوایی مریم قازی کچی مینا قازی، کچە بچووکی پێشەواز قازی مەحمەد، کۆمەڵگای ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادی قازی و کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کرد.

دەقی پەیامەکەی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)

"وەکوو کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) بە بۆنەی کۆچی دوایی مریەم قازی کچی مینا قازی و پێشەوا قازی محەمەد، سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی گەلی کورد و بەتایبەت بنەماڵەی سەربەرزیان دەکەین . بێگومان لە دەستدانی کەسایەتیی وەکوو مریەم قازی کۆستێکی گەورەیە بۆ گەلی کورد و بەتایبەتی ژنی کورد کە میراتگری کۆماری کورستان و هەر وەها خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

 دامەزراندنی کۆماری کوردستان دەرگایەک بوو بۆ نزیک کردنەوەی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و بەتایبەت ڕۆڵ و پێگەی ژنان بە پێشەنگایەتی مینا قازی لە کۆماری کوردستان و پەروەردە کردن و پێگەیاندنی ژنان خاوەن گرینگییەکی مێژووییە، لە ئێستا دا خەبات و تێکۆشانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان میراتی ئەوانە و ئێمەش هەتا گەیشتن بە خەون و ئاواتەکانیان کە کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسانە لە خەبات و تێکۆشان ناوەستین و ئاستی تێکۆشانمان بڵیندتر و ڕێگایان بەردەوام دەکەین.

لە کۆتاییدا جارێکی دیکە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزیان و هەر وەها گەلی کورد دەکەین و هیوای سەبووریان بۆ دەخوازین.

کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)

ژ.ت