کەژەکە بۆ دایە گیوزەل پەیامێکى سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە

کەژەکە بۆ ئەموتوڵا گیوزەل پەیامێکى سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "لە پێش هەموانەوە بانگ لە گەلی ئامەد و کوردستان و هەموان دەکەین بە بەهێزی خاوەنداری لە کەسایەتیى بەرخودێر و راپەڕیوی دایە گیوزەل بکەن".

دەستەى بەێوەبەریى کەژەکە بۆ ئەموتوڵا گیوزەل پەیامێکى سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەى کەژەکەدا هاتووە "ئێمە بە پەژارەیەکى زۆرەوە بیستمان دایە ئەموتوڵا گیوزەل کۆچی دوایى کردووە، کە یەکێکە لە سیمول و هێماکانى قەڵاى بەرخوردانى بزوتنەوەى ئازادیمان لە ئامەد".

لە پەیامەکەى کەژەکەدا ئەوەش هاتووە "دایە گیوزەل بە شێوەیەکى چالاکانە و پێشەنگانە بەشداری هەموو چالاکییەکانى ئامەد دەبوو، بۆیە لەلایەن رای گشتییەوە دەناسرا. بە تایبەتى لە ساڵی ٢٠١٩ دا و لە کاتى چالاکییەکانى دایکانى لەچک سپی بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریى سەر رێبەرمان رۆڵی پێشەنگانەى گێڕا. بە وتەى 'ئێمە بە بەرخودان سەردەکەوین' یەکێک لەو دایکانەمان بوو، کە بە ئازایانەترین شێوە بەشداری چالاکییەکان دەبوو. دایە گیوزەل بەو وتەیەی و بە شێوەى بەشداریبوونی بووە مانیفیستۆیەکی ژیان و بووە هەڵوێستێک لە دژی داگیرکەری و نکۆڵیکردن و قڕکردن.

ئازادی لە کوردستان بە پێشەنگایەتیى دایکانمان بەدی دێت

هەر وەک لە کەسایەتیی دایە گیوزەل دادا دەبینرێت، دایکانمان پشەنگایەتى و نوێنەرایەتیى ئازادی و وڵاتپارێزی لە کوردستان دەکەن.

ئەو ژنانەى کە خۆڵقێنەری سەردەمی نیولۆتیکن، ئەمڕۆ ئەو رۆڵ و پێشەنگییەیان لە کوردستان بە فیداکارییەکى گەورە و لە دڵەوە و بە ئازایانە و قارەمانانە بەڕێوەدەبەن.

تاوەکو ٨٥ ساڵی تەمەنی بەشێوەیەکى چالاک هەم بووە دایکی منداڵەکانى خۆی لە ناو تێکۆشاندا و هەم بووە هاوڕێیان. حەز و خۆشەویستیى راستەقینەى منداڵەکانى بە بەشداریکردن لە ناو تێکۆشانی وڵات و ئازادی دا لە ریزی پێشەوە بە هەموان نیشاندا. لەسەر ئەو بنەمایە بە ئازایانە بەشداربوو لە ناو ریزی پێشەوەى چالاکییەکان بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر رێبەرمان و بە بڕواو و دڵسۆزییەوە پێشەنگایەتیى بۆ چالاکییەکان دەکرد.

 بۆ هەر گەریلاک لە ناو ریزەکانى ئازادیدا، بۆ هەر شەڕڤانێکى ئازادی چ لە چیا و چ لە زیندان، چ لە شارەکاندا بەهێزترین و گەورەترین سەرچاوەی دڵخۆشی و ورە بوو، هێز و کەرامەتى ئەو بنەماڵانەى کە تێدەکۆشن بە تایبەتى هەڵوێستی دایکانی بەرخودێرمان بوو. ئازادی لە کوردستان بە پێشەنگایەتیى دایکانمان و بە پێشەنگایەتیى ژن بەدی دێت.

دەوڵەتى فاشیست و زاڵمترین قڕکەر بە شێوەیەکى زۆر بێڕێزانە لە دژی ژنان و منداڵان، لە دژی دایکانی کوردی بە هەڵوێست هێرش ئەنجام دەدات، لە کولتوری رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دا دایک پیرۆزترین بوونە. دەوڵەتى تورک بەو نزیکایەتى و رەفتارانەى بەرامبەر بە دایکان لە خۆی نیشانداوە، بڕێزترین دەوڵەتە، چەپەڵترین و قێزەونترین نمونەیە لە جیهاندا. ئێستا دەیان دایک و باوکی بە تەمەن بە کێشەى تەندروستییەوە لە زیندانەکانى ئەو دەوڵەتەدان و لە دژی زوڵمەکانى ئەو دەوڵەتە بەرخودان دەکەن.

لەسەر ئەو بنەمایە لە کەسایەتیى تێکۆشانی دایە گیوزەڵ دا ئێمە حەز و خۆشەویستی و رێزی خۆمان بۆ هەموو دایکان دەنێرین. دەستە پیرۆزەکانیان ماچ دەکەین. ئێمە بە ناوی ئەو ژنانەوە کە بۆ ئازادی بۆ رێبەر و وڵاتی خۆیان تێدەکۆشین دەڵێین، دایکانمان هێژاترین نرخ و بەهامانن.

بانگ بۆ خاوەنداریکردن لە بەرخودان

لەو چوارچێوەیەدا ئێمە یادی دایە گیوزەل بە خۆشەویستى و رێزەوە بەرز رادەگرین، کە تەمەنی خۆی بە هەموو دژواری و زەحمەتەکانەوە و بە رەنجێکی زۆرەوە بەسەر برد و خۆیان گەیاندە جوانی و بەو شێوەیەکى شکۆمەندانە و دروست و رەنجدەرانە ژیا. بۆ ئەوەش لە بنەماڵەکەى و گەلەکەمان سەرەخۆشی دەکەین.

ئێمە بە رۆحی ئازادی و بەرخودانى ئامەدەوە و بە تایبەتى خاوەنداری لە دایە گیوزەل دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە، کە تێکۆشانی ئازادیى گەلەکەمان و ژنان بەهێزتر بکەین.

لە پێش هەموانەوە بانگ لە گەلی ئامەد و کوردستان و هەموان دەکەین بە بەهێزی خاوەنداری لە کەسایەتیى راپەڕیو و سەرهەڵدێر و بەرخودێری دایە گیوزەل بکەن".

ژ.ت