کەژەکە: هێزی ژنان، هێزی گۆڕانکارییە!

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە بە بۆنەی هاتنی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان پەیامێکی بلاو کردەوە و رایگەیاند، هێزی ژنان کە لە سەرتاسەری جیهان بە پێشەنگی خودی ژنان بەدی هاتووە و لەسەر پێیە، خاوەنی هێزی گۆڕانکارییە.

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە بە بۆنەی نزیکبوونەوەی ٨ی ئازار رۆژی جیهانی ژنان، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

کەژەکە لە سەرەتای پەیامەکەیدا، ژنانی شەهیدی بە بیر هێنایەوە و سڵاوی نارد بۆ رۆحی کلارا زەتکین و رۆسا لوکسەمبورگان تا دەگاتە ساکینە جانسز، دەلیلا ئەحمەد، زەینەب کناجی، کوڵناز کاراتاش، سەما یوجە، شیلان کۆبانێ، شیرین عەلەمهولی، لەیلا قاسم، بنەوش ئاگال، ئارین میرکان، ڤیان سۆران، ئارمانج گۆشکار، چیچەک کورتالان، شەڤین بینگول، ئاڤەستا خابور، هەڤرین خەلەف، دایکی عەقیدە، تایبەت، ژنانی هەر چوار پارچەی کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرتاسەری جیهان کە خۆڕاگری دەڕێسنەوە.

کۆردیناسیۆنی کەژەکە هاوکات سڵاوی نارد بۆ عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کە لە ئێستادا لە ژێر ئەشکەنجە و گۆشەگیری توند دایە و تیشکی خستە سەر ئەوەی تا ئەو رۆژەی گۆشەگیری و بەدیل گرتن کۆتایی پێنەیەت و رێبەر ئاپۆ ئازاد نەکرێت، تێکۆشانیان بە شیوەیەکی بەرفراوان بەردەوام دەبێت.

چارەسەری بۆ قەیرانەکانی جیهان

کەژەکە رایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی جیهان، بزوتنەوە و گەل و ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونەتە ئەکتەرێکی گرنگ و لە گۆڕەکانەکاندان. نموونەکەشی رۆڵی ژنانە لە ناو شۆڕشی باکور و رۆژهەڵاتی سوریادا. ژنان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەستنیشانکردنی سەردەمی شارستانی دیمۆکراتیک رۆڵێکی کاریگەرتر دەبینن. گەلانی بندەست بەو کلتورە دەولەمەندەیان، سیستمێکی سیاسی دوور لە نەتەو-دەوڵەت بونیاد دەنێن و مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیک دەئافرێنن. پارادیگمای پیاوسالاری لە بەردەم مایەپووچی و تێکچووندایە. خودی ئەم هێرشە قڕکەر و کۆمەڵکوژیانەی ئەنجام دەدرێن، کۆتایی بە پارادیگمای پیاوسالاریی سەردەست دەهێنن. پارادیگمای ئازادیپارێزی ژنان، باشتر دەچەسپێت. ژنان لە دژی شەڕ و هەڵوەشانەوە، ژیان دەپارێزن و ئازادییان مسۆگەر دەکەن. ئێمە خاوەنی ئەو هێز و رێکخستنەین، دەتوانێت سیستمی کاپیتالیست کە فاشیزم و داگیرکاری بەڕێوە دەبات، بوەستێنین و رێگری لە زیهنییەتی سەردەت بکەین کە دوژمنی ژن و کۆمەڵگایە.

'ژن خاوەنی هێزی گۆڕانکارییە'

کەژەکە جەختی کردەوە، هێزی ژنان کە لە سەرتاسەری جیهان بە پێشەنگایەتی ژنان بەدی هاتووە و هەڵساوەتە سەر پێ، خاوەنی هێزی گۆڕانکارییە و راشیگەیاند، لە سەر ئاستی گەردوونی، ئێمە دەتوانین تێکۆشانمان بەرفراوانتر بکەین و گۆڕانکاری بدی بهێنین. کەژەکە تێکۆشانی شۆڕشگێری و رادیکال بۆ گۆڕانکارییەکی بنچینەیی کۆمەڵایەتی لە ساڵی ٢٠٢٠ گەشتر دەکات. بۆیە ئێمە دەڵێین، پێشوازیکردن لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٠ لەم چوارچێوەیەدا، واتە سیمبولییەکەی تێپەڕاندووە. بۆ ئەوەی دەستکەوتێکی گەورەتر لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بەدەست بهێنین و بگەین بە ئامانجەکانمان، رێنوێنی تێکۆشانی ساڵێکی نوێ، لەگەڵ ٨ی ئازار بەڕێوە بەرین.

کۆنفیدرالیزمی ژنان

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بە پێشوازیکردن لە ٨ی ئازار لە گۆڕەپانەکان، ساڵی ٢٠٢٠ دەبێت بە ساڵێکی وەها کە ئاستی ئازادی ژنانی کورد و هیوای ژیانی ئازاد و بەدەستهێنانی ئازادی و تێکۆشان و خۆڕاگیری ژنان و گەلانی بندەست بەهێزتر دەبێت. تێکۆشانی ئازادی کە تەڤگەری ئازادیمان پێشەنگایەتیی دەکات، لە جیهان هەڵدەستێت بە میسیۆنێکی گرنگ. لەگەڵ ژنانی جیهان لە ناو بڕیار و پشتیوانیدا، بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی تێکۆشانی ئازادی، هەنگاوی گرنگی ناوە.

دەرفەتی بونیادنانی کۆنفیدرالیزمی ژنان، ئەنتەرناسیۆنالیزمی ژنان لە هەموو کاتێک زیاتر دەرەخسێنێت. لە ئێستاوە ئاشکرایە کە ٨ی ئازاری ئەمساڵ لە دژی هەڵوێستی بەرامبەر سەردەستیی پیاو و هێزە ئەمپەریالیستەکان و فاشیست و قڕکەرەکان، کاریگەر دەبێت.

لەم چوارچێوەیە دا کەژەکە بانگەوازی ئاڕاستەی هەموو ژنان دەکات کە لە سەرتاسەری جیهان هەڵوێستیان بە شێوەیەکی چالاک و رادیکاڵ بنوێنن.

'راستیی رێبەر ئاپۆ هەبوونی گەلی کوردە'

کۆردیناسیۆنی کەژەکە لە بەردەوامی پەیامەکەیدا تیشکی خستە سەر ئەوەی راستی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان، بوونی جەوهەر و ئازادی گەلی کوردە و راشیگەیاند، ژنان و گەلەکەمان، ئامانج و ئیرادەی تێکشکاندنی پلانگێری نیودەوڵەتی لە ٢٢هەمین ساڵیدا بە شێوەیەکی چالاکانە پیشاندا. هەروەها هەوڵەکانیان بۆ پارچەکردنی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەجەدان لە ئیمرالی و تێکشکاندنی پلانگێری نێودەوڵەتی جارێکی دیکە لە ٨ی ئازار دەنوێنیت. گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەلانی جیهان و هەموو ژنان لەو بڕوایەدان کە رێبەر ئاپۆ دەتوانێت ئازاد ببێت.  

'دەبێتە هۆکاری تێکچوونی دەوڵەتی تورک'

کۆردیناسیۆنی کەژەکە تیشکی خستە سەر رووداوی کەوتنەوەی ئاگر لە دوورگەی ئیمرالی و رایگەیاند، هەر زیانێک بەر ژیانی رێبەر ئاپۆ بکەوێت، ئەوا دەبێتە هۆی تێکچوون و کۆتاییهاتنی کۆماری تورکیا و لە ناو تووڕەیی گەلانی کوردستان، گەلانی جیهان، رۆژهەلاتی ناوەڕاست و ژناندا، دەخنکێت.

چونکە رێبەر ئاپۆ هۆکاری بوون و ئیرادەمانە. خۆڕاگری مێژوویی ٤٥ی ساڵی رێبەر ئاپۆ، ئەوە بۆ ئێمەی ژنان پیشان دەدات کە لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکی سەرکەوتنین. پێویستە ئەوە بزانین کە هۆکاری هێرشە بەرفراوانەکانی فاشیزم، ترسە لە هێز و کاریگەرییەکانی ئێمە.

'تۆش هەڵسەرە سەر پێ'

ئێمە بانگەوازی ئاڕاستەی ژنان و گەڵەکەمان و گەنجانی کورد دەکەین کە لە چوارچێوەی هەنگاوی 'بۆ گۆڕانکاری و ئازادی تۆش هەڵسەرە سەر پێ' لە ٨ی ئازار بە رێبازی ئامادەباشی پێشوازی لە تیکۆشانیان بکەن. ئێمە بە ناوی کەژەکەوە دەڵێن، بە دروشمی 'تێکۆشانی ژنان، خۆبوونە، خۆڕاگرییە، ئازادییە' راستی ژنان بە سەرکەوتن بخەمڵێنین. ئێمە لەو بڕوایەداین کە ژنان و گەلەکەمان لە گۆڕەپانەکانی ٨ی ئازار، وڵامێکی توندی رووی راستەقینەی ئەردۆغان دەدەنەوە کە خاوەنی عەقل و هزری داعشە.

بانگەوازی بۆ چالاکییەکان

کۆردیناسیۆنی کەژەکە بانگەوازی ئەوەشی کرد کە لەسەر بنچینەی یەکیتی ژنانی نەتەوەی دیمۆکراتیک لە دژی گۆشەگیری و فاشیزم برژێنە ناو شەقامەکان و راشیگەیاند، لەسەر ئەم بنچینەیە ئێمە لەو بڕوایەداین کە ژنانی کورد کە پێشەنگایەتی بۆ پارادیگمای ئازادیپارێزی ژنان و ژینگە پارێزی دەکەن، وەکو هێزی پێشەنگی یەکێتی ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست-ی دیمۆکراتیک لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٠ دا ئەرکەکەیان جێبەجێ دەکەن و سەرکەوتوو دەبن.

ز.ش