کەژەکە: ١ى ئایار رۆژى هەستانەوەیە لە دژى فاشیزم
دەستەى ژنانى کوردستان (کەژەکە) رایگەیاند، رۆژی ١ى ئایارى ئەمساڵ رۆژى هەستانەوەیە لە دژى پاکتاوکاری و خواردنى رەنج و فاشیزم. هەروەها رۆژى ڕاپەڕین و بەڕێکخستنبوون و تێکۆشانە.
دەستەى ژنانى کوردستان (کەژەکە) رایگەیاند، رۆژی ١ى ئایارى ئەمساڵ رۆژى هەستانەوەیە لە دژى پاکتاوکاری و خواردنى رەنج و فاشیزم. هەروەها رۆژى ڕاپەڕین و بەڕێکخستنبوون و تێکۆشانە.
دەستەى ژنانى کوردستان (کەژەکە) رایگەیاند، رۆژی ١ى ئایارى ئەمساڵ رۆژى هەستانەوەیە لە دژى پاکتاوکاری و خواردنى رەنج و فاشیزم. هەروەها رۆژى ڕاپەڕین و بەڕێکخستنبوون و تێکۆشانە.
دەستەى بەڕێوەبەریى کەژەکە لەبارەى ١ى ئایارەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە قۆناغێکى مێژووییدا پێشوازى لە ١ى ئایار رۆژى یەکێتى و تێکۆشان و رۆژی پشتگیری لە رەنجدەران دەکەین.
کەژەکە رایگەیاند، جەژنى خۆڕاگری و بەرخۆدانی ١ى ئایاری لە کرێکاران، جوتیاران، گوندییان و ڕەنجدەران پیرۆز دەکەن و بەڵێنیش دووپات دەکەنەوە، کە بەرخۆدانەکەیان بۆ پێداگرى لە سۆسیالیزم و مرۆڤایەتی گەشتر بکەن.
دەستەى بەڕێوەبەریى کەژەکە لە ڕێگەى بۆنەى ١ى ئایارەوە، بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانى شۆڕش دەکاتەوە، کە بۆ مافی کرێکاران، زەحمەتکێشان خۆڕاگرییان کردووە و گیانى خۆیان لەسەر بنەماى بەها سۆسیالیستییەکان بەخشیوە.
دەستەى ژنانى کوردستان (کەژەکە) راشیگەیاندووە، مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست لە هەموو کات زیاتر کرێکاران و زەحمەتکێشان دەچەوسێنێتەوە تاڵانیان دەکات و گوشار و زۆردارییان بەرامبەر ئەنجام دەدات.
لەبەردەوامیى راگەیاندراوەکەدا نووسیویانە "بەشێوازە ئاشکرا و شاراوەکان و لە دڵەوە و بە حەزێکى زۆرەوە کۆیلایەتییان بەسەردا دەسەپێنێت. هەموو بەهاکانى ڕەنجى کۆمەڵگەى ئاراستەکردووە بۆ دادۆشین و چەوسانەوە و دەستدرێژیکردنە سەریان. لە ڕووی ماددی و مەعنەوییەوە تاڵانکارییەکى گەورەیان بەرامبەر ئەنجام دەدات. لە هەموو ڕوویەکەوە کۆمەڵگا و ژنان پاکتاو دەکەن. بێگومان زۆرترین تاڵانى و چەوساندنەوە و پاکتاوکاری بەرامبەر بە دایکان و ژنان ئەنجام دەدرێن".
کەژەکە ئەوەشى راگەیاندووە "زەحمەتکێشان و کرێکاران لە کوردستان و تورکیا لە ڕێگەى هێرشە قورسەکانى فاشیزم و دیکاتۆریەتى ئاکەپە – مەهەپە ەوە بێدەنگ و بێ ئیرادە دەکرێن. لە هەلومەرجێکدا کە بە هیچ شێوەیەک ئاسایش و ئارامیى تیادا نییە، کاریان پێدەکرێت و ناتوانن ماف و هەقدەستى خۆیان وەربگرن. لە چوارچێوەى تاوانەکانى کاردا بەشێوەیەکى میزاجی لەسەر کار دەردەکرێن و برسی دەکرێن و ناچاریى هەژار مانەوە و هەژارکردنیان دەکەن".
لە بەشێکى ترى راگەیاندراوەکەى کەژەکەدا هاتووشە "حکومەتى فاشیستى ئاکەپە لە هەموو شوێنێک لە دژى کورد شەڕی راگەیاندووە. لە باکوورى کوردستان ماوەى چەندین ساڵە شەڕ لە دژی کورد دەکات. لە رۆژئاوا و عەفرین و باشووی کوردستانیش لە شەڕدایە لە دژى کورد. شەڕیکى قورسی پاوکتاوکارانە لە دژى کورد بەڕێوەدەبرێت. ناوێکى ترى ئەو شەڕە پاکتاوکارییە شەڕی پاکتاوکردن و سڕینەوەى ڕەنج و ڕنجدەرانی تورکیایە. باجى شەڕەکەش، برسیکردن، هەژاری، دوورخستنەوە و راگواستن، کوشتن، شێتبوون، توندوتیژى و دەستدرێژییە. هەتاکو شەڕی پاکتاوکاری بەردەوام بێت، هەندێک کەس و لایەن زیاتر دەوڵەمەند دەبن و لە بەرامبەردا زۆرینەى هاووڵاتییان هەژار و بێکار دەکرێن و ئیرادەیان تێکدەشکێنرێت".
کەژەکە لە درێژەى راگەیاندراوەکەیدا ئەوەشى خستووەتەڕوو "ئیتر تورکیا و کوردستان ناتوانن ئەو بارەى فاشیست لە کۆڵبگرن. ژیان لە هەموو ڕوویەکەوە تێکدراوە. بارێکى قورسیان خستووەتە سەر پشتى کرێکاران و ژنان و گەلەکەمان. ئەو بارە قورسە مرۆڤەکان دەکوژێت و دەیانکاتە دوژمنى یەکتر و خوێن لەم خاکەدا دەڕژێت. ١ى ئایارى ئەمساڵ ڕۆژى هەستانەوەیە لە دژى پاکتاوکردن و خواردن و بەفیڕۆدانى ڕەنجى ڕەنجدەران، کرێکاران و کۆمەڵگا وهەروەها رۆژی ڕاپەڕینە لە دژى فاشیزم و رۆژى بەڕێکخستنبوون و تێکۆشانە. ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە فاشیزمى تیادا تێکدەشکێنرێت و بە پشتگیری و تێکۆشانى هاوبەشی دیموکراسییانە، ئازادى و سۆسیالیز دەئافرێنرێت. پێویستە هەموو ئەو کەسانەى لایەنگری ڕەنج و ڕەنجدەرانن لە ١ى ئایاردا ببن بە یەک و لە دژى فاشیزم پێکەوە بکەونە جوڵە. دەبێت ١ى ئایارى ئەمساڵ ببێتە خاڵى گەشبوونى بەرەى هاوبەش و یەکبوونى هێزە زەحمەتکێش و ڕەنجدەرەکان تاوەکو فاشیزمی ئەردۆغان و باخچەلی هەڵبوەشێنرێتەوە".
لە کۆتایى راگەیاندراوەکەى کەژەکەدا بانگ لە ژنان، گەنجان، کرێکاران، گوندییان، بێکاران و بندەستان کراوە، کە بڕژێنە سەر شەقام و گۆرەپانەکان بۆ یادکردنەوەى ١ى ئایار و لە هەموو شوێنێک لە فاشیزم بپرسنەوە و بەرەى دیموکراسی و ئازادى لە دژى فاشیزم گەورەتر بکەن.