کەیسی داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی دەبرێتە بەغدا
غالب محەمەد ئەندام پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "ئەو كەیسە ئاراستەی وەزیری ناوخۆی عیراق دەكەین، چۆن دەبێت حزبێك موڵەتی لە عیراق بێت، بەڵام بارەگاكانی لە هەرێمی كوردستان دابخرێت".
غالب محەمەد ئەندام پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "ئەو كەیسە ئاراستەی وەزیری ناوخۆی عیراق دەكەین، چۆن دەبێت حزبێك موڵەتی لە عیراق بێت، بەڵام بارەگاكانی لە هەرێمی كوردستان دابخرێت".
لە دوای ئەوەی شەوی رابردوو ئاسایش گەمارۆی خستە سەر بارەگای تەڤگەری ئازدی لە کەلار و ھاوسەرۆکی ھەرێمی گەرمیان و دوو ئەندامی تری تەڤگەر لەلاین ئاسایشەوە لە ناو بارەگاکەدا دەست بەسەر بوون پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان، غالب محەمەد سەردانی بارەگای تەڤگەری ئازادیی کرد و پشتگیریی خۆی بۆ دەربڕین.
ئەو ئەندام پەرلەمانە لە دوای سەردانەکەی بۆ ناوەندی تەڤگەری ئازادی لە تۆڕی کۆمەڵایتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، بڕیارەکەی حکومەت بۆ داخستنى بارەگاکانى تەڤگەری ئازادی ھیچی کەمتر نییە لە بۆردوومانی فڕۆكەكانی توركیا بۆ سەر هاووڵاتییان و بارەگاكانی ئەو دەڤەرە.
ھەروەھا وتیشی، ئەو كەیسە ئاراستەی وەزیری ناوخۆی عیراق دەكەن، كە چۆن دەبێت حزبێك موڵەتی لە عیراق هەبێت، بەڵام بارەگاكانی لە هەرێمی كوردستان دا بخرێت.
هەر شەوی رابردوو شیرین ئەحمەد (شیرین کاوە گەرمیانی) سەردانى بارەگاکەى تەڤگەری ئازادیى لە کەلار کرد و رایگەیاند "سەرلەبەری ئەم کردانەی ئاسایش و ئەمری جێبەجێکاریش نایاساین و قابیلی قەبوڵ نییە و پێشێلی مافی مرۆڤ و مافی حزب و شکاندنی شکۆی کادرانی تاڤگەرە و ناکرێت ئەم پرسە وا بوسانای لێبڕوانین، بەڵکو پێویستە بەکۆی دەنگ لە بەرامبەر ئەم نایاساییەدا بێینە دەنگ".
ر.م