ئه‌مڕۆ گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه\یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد - یه‌ژا ستار-ی بڵاوكرده‌وه كه ڕۆژی ٣٠ی مارس له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان شرنا‌خ - ئیكیزجه‌ی باكووری كوردستان له دژی ٢ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامیان دابوو.
ده‌رباره‌ی ئه‌و چالاكییه ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاندبوو: ڕۆژی ٣٠ی مارس كاتژمێر ٧:٣٠ له دژی ٢ ئۆتۆمبێلی جۆری كیرپی كه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان شرنا‌خ - ئیكیزجه كۆنتڕۆڵی ڕێگه‌یان ده‌كرد، هێزه‌كانمان «یه‌ژا ستار» چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلێكی كیرپی به‌ته‌واوی تێكشكێندرا. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ١١ سه‌ربازی دوژمن له‌م چالاكییه‌دا كوژراون و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
دیمه‌نی چالاكییه‌كه
s.m