گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی چه‌لێی بڵاوكرده‌وه
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی سنووری شارۆچكه‌ی چه‌لێی بڵاوكرده‌وه كه هێزه‌كانی گه‌ریلا له دژی ئۆتۆمبێلێكی كاری سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامیان دابوو.
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كه‌ی سنووری شارۆچكه‌ی چه‌لێی بڵاوكرده‌وه كه هێزه‌كانی گه‌ریلا له دژی ئۆتۆمبێلێكی كاری سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامیان دابوو.
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكیی ٣ی ئه‌یلوول\١٢ی خه‌رمانان-ی هێزه‌كانی گه‌ریلای بڵاوكرده‌وه كه له دژی ئۆتۆمبێلێكی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجام درابوو. ئه‌و ئۆتۆمبێله له كاتێكدا كرابوویه ئامانج كه خه‌ریكی كاركردن بوو بۆ دروستكردنی ڕێگه‌ی سه‌ربازیی سوپای توركیا له گردی شوندر له ناوچه‌ی ده‌شتان-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ.
دیمه‌نی چالاكییه‌كه:
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی ئه‌م چالاكییه پێشتر ڕایگه‌یاندبوو: «ڕۆژی ٣ی ئه‌یلوول\١٢ی خه‌رمانان كاتژمێر ٩ هێزه‌كانمان له چه‌لێی جۆله‌مێرگ دژی ئۆتۆمبێلێكی كاری سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه كه ڕێگه‌ی گردی شوندر-ی ناوچه‌ی ده‌شتان دروست ده‌كات. له چالاكییه‌كه‌دا ئامێری كاره‌كه له‌ناوبراوه و كاركردن له ڕێگه‌كه وه‌ستێنراوه.»
s.m