گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كی دیكه‌ی گه‌ریلاكانی هه‌رێمی بارزان-ی بڵاوكرده‌وه‌

گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی چالاكییه‌كی دیكه‌ی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی بارزان-ی باشووری كوردستان له‌ دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامیان دابوو.

چالاكییه‌كه‌ ڕۆژی ٢٥ی نیسان كاتژمێر ١٠:٤٠ ئه‌نجامدرا. ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و چالاكییه‌ ڕایگه‌یاندبوو: ڕۆژی ٢٥ی نیسان كاتژمێر ١٠:٤٠ هێزه‌كانمان له‌ دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر له‌ گردی خوه‌دێ-ی هه‌رێمی بارزان-ی باشووری كوردستان چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌‌سه‌ر گرده‌كه‌ گورزی توندیان له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن دا و له‌ ئه‌نجامدا ٣ سه‌نگه‌ری دوژمن تێكدران و چه‌كێكی A4 تێكشكێنرا. له‌ چالاكییه‌كه‌دا ٥ سه‌رباز كوژران.

s.m