گه‌ریلا قه‌ناس به‌ده‌سته‌كان، ترسی دڵی سه‌ربازانی توركیان
گه‌ریلای یه‌ژاستار شه‌رڤین ئامانۆس سه‌رنج ڕاده‌كێشێته سه‌ر كاریگه‌ری به‌هێزی په‌روه‌رده‌ی نیشانه‌شكێنی. ده‌ڵێت: كاتێك مرۆڤ چه‌كی نیشانه‌شكێن به‌كاردێنێت، پێویسته هه‌ستی به‌هێزبێت.
گه‌ریلای یه‌ژاستار شه‌رڤین ئامانۆس سه‌رنج ڕاده‌كێشێته سه‌ر كاریگه‌ری به‌هێزی په‌روه‌رده‌ی نیشانه‌شكێنی. ده‌ڵێت: كاتێك مرۆڤ چه‌كی نیشانه‌شكێن به‌كاردێنێت، پێویسته هه‌ستی به‌هێزبێت.
شه‌رڤین ئامانۆس گه‌ریلای یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد - یه‌ژاستار ده‌ستنشیانی ده‌كات كه گه‌ریلاكانی یه‌ژاستار له ڕووی نیشانه‌شكێنییه‌وه به‌ره‌وپێش چوون و گورزی توند له سه‌ربازانی توركیا ده‌ده‌ن.
یه‌كێك له تاكتیكه‌كانی گه‌ریلا نیشانه‌شكێنییه. گه‌ریلای یه‌ژا ستار شه‌رڤین ئامانۆس ده‌ڵێت: گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار له ڕووی نیشانه‌شكێنییه‌وه پێشكه‌وتنی به‌رچاویان به‌ده‌ستهێناوه و زیاتر بوونه‌ته پسپۆڕ. ده‌ستنیشانی ده‌كات كه ئه‌وان به وریاییه‌وه خۆیان په‌روه‌رده ده‌كه‌ن، بۆیه به‌بێ هۆ یه‌ك فیشه‌كیش ناته‌قێنن.
«له سایه‌ی په‌روه‌رده‌دا، ئێمه ئیدی ناهێڵین كه دوژمن سه‌ری خۆی بێنێته ده‌ره‌وه. كاتێك ده‌چین بۆ چاودێری، ئه‌وان ئێمه نابینن. ئێمه چاودێریان ده‌كه‌ین و به‌و پێیه نیشانه‌شكێنی ده‌كه‌ین.»
له نیشانه‌شكێنی ده‌ترسن
شه‌رڤین ئامانۆس ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، سه‌ربازانی توركیا زۆر له نیشانه‌شكێنی ده‌ترسن، هه‌ر بۆیه ده‌ستڕێژی گوله له ده‌وروبه‌ری خۆیان ده‌كه‌ن.
«له نیشانه‌شكێنیدا، پێویسته مرۆڤ له بواری شاردنه‌وه و چه‌كدا شاره‌زا بێت. ئێمه هه‌م خۆمان ده‌شارینه‌وه، هه‌م به پسپۆڕی خۆمان له ڕووی به‌كارهێنانی چه‌كه‌وه، هه‌ڵده‌كوتینه سه‌ر دوژمن. بۆیه ناتوانن شوێنی ئێمه ده‌ستنیشان بكه‌ن. دوژمن ئه‌وه‌نده له نیشانه‌شكێنی ده‌ترسێت، له خۆیان ده‌كه‌ونه گومان. له ڕێگه‌ی چالاكییه‌كانی خۆمان ته‌نگمان به دوژمن هه‌ڵچنیوه. وه‌هایان لێهاتووه كه ناتوانن له سه‌ربازگه‌كان بێنه ده‌ره‌وه.»
بۆ به‌كارهێنانی قه‌ناس هه‌ست، خۆشه‌ویستی و وریایی پێویسته
ئه‌و گه‌ریلایه‌ی یه‌ژاستار باس له چه‌كی قه‌ناس ده‌كات كه گرینگی زۆری پێده‌ده‌ن. ده‌ڵێت: چه‌كێكی نیشانه‌شكێنه كه له لایه‌ن یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت دروستكراوه. نیوه‌ئۆتۆماتیكه و لووله‌كه‌ی درێژه. به ڕووسی پێی ده‌ڵێن: (Снайперская винтовка Драгунова; Snayperskaya Vintovka Dragunova (SVD). ده‌شڵێت: بۆ به‌كارهێنانی قه‌ناس مرۆڤ پێویستی به هه‌ست، خۆشه‌ویست و وریایی هه‌یه.
گه‌ریلای یه‌ژاستار شه‌رڤین ئامانۆس ده‌ستنیشانی كرد، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی قه‌ناس، دووربینه‌كه‌یه‌تی. كه‌سێك به‌باشی دووربینه‌كه به‌كاربێنێت، یه‌كسه‌ر ئامانجه‌كه ده‌پێكێت.
s.m