گه‌ریلا له وان و شرنا‌خ دژی سوپای توركیا چالاكی ئه‌نجام دا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له شرنا‌خ و وان دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجام داون و چه‌ندین سه‌ربازی توركیا كوژراو و بریندار بوون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له شرنا‌خ و وان دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجام داون و چه‌ندین سه‌ربازی توركیا كوژراو و بریندار بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له سنووری شاری شرنا‌خ و وان-ی باكووری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ریش زانیاری دا.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
له وان سه‌ربازێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو
«له هه‌رێمی سه‌رحه‌د له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌رفرازیی شۆڕشگێڕیدا، هێزه‌كانمان ٢٦ی ئه‌یلوول\٤ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ١٥:١٠ له ناوچه‌ی چالدێران-ی سه‌ر به شاری وان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر كه سه‌ربازگه‌ی كه‌ڤرێ شامیان ده‌پاراست، زنجیره‌یه‌ك چالاكیی نیشانه‌شكێنییان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كاندا سه‌ربازێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو. له دوای چالاكییه‌كه سوپای داگیركه‌ر به ئۆبوس و هاوه‌ن ده‌وروبه‌ری بۆمباران كردووه.
چالاكی له شرنا‌خ
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، هه‌نگاوی شۆڕشگێڕییان ده‌ستپێكرد و ئه‌مڕۆ كاتژمێر ٧:١٠ له ناوچه‌ی سلۆپیی شرنا‌خ دژی ناوه‌ندی وه‌رگرتنی گه‌رمیی بێسپین چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا هێڵی كاره‌با به‌ته‌واوی تێكدرا.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی شه‌مزینان بێ ئه‌نجام بوو
٢٥ی ئه‌یلوول\٣ی ڕه‌زبه‌ر سوپای توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ ئۆپه‌راسیۆنێكی له سنووری گونده‌كانی توویێ، وارێ سێڤا و ئۆمه‌ریان ئه‌نجام دا. سوپای توركی داگیركه‌ر كه كه ناوچه‌كه‌ی ده‌پشكنی، ڕۆژی ٢٦ی ئه‌یلوول\٤ی ڕه‌زبه‌ر به‌بێ ئه‌نجام پاشه‌كشه‌ی كرد.
هێرشی ئاسمانی
٢٦ی ئه‌یلوول\٤ی ڕه‌زبه‌ر فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر له دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا هێرشی ئاسمانی كرد. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا كاتژمێر ١٠:٣٠ و ١٢ گردی ساش له هه‌رێمی قه‌ندیل، ده‌وروبه‌ری گوندی شه‌رانش له هه‌رێمی حه‌فتانین، دۆڵی به‌شیری له هه‌رێمی مه‌تینان، ناوچه‌ی به‌ستا له هه‌رێمی ئاڤاشین و ده‌وروبه‌ری چه‌می لۆلان له هه‌رێمی خواكورك-یان بۆمباران كران. له‌م هێرشانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه، زیان به ڕه‌ز و باخی هاوڵاتییانی ئه‌و ناوچانه گه‌یشتووه.»
s.m