گەریلاکانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد - یەژاستار، هەڵمەتی شۆرشگێڕیی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆز هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. گه‌ریلاكان ڕایانگه‌یاند: «جێگەی داگیرکەران لەسەر خاکی کوردستان نییە و هەڵمەتەکەشمان سه‌ردەخەین.»
گەریلا هاوار بەدران كه یه‌كێكه له بەشداربوانی هەڵمەتەکە و برینداربووە، ده‌ڵێت: «داگیرکەران پشتیان بە تەکنیکی پێشکەوتووی سەربازی به‌ستووه، بەڵام گەریلا بە رێبازی شەڕی تایبەت بە خۆی ئەو تەکنیکە پێشکەوتوانەی تەزاندووە.»
«تەکنیکی مرۆڤ داگیرکەران لەناو دەبات»
گەریلا هاوار بەدران لە به‌رده‌وامی قسەکانیدا ده‌ڵێت: «به درێژایی زستان هێزه‌كانی داگیرکەر دەیانویست لە هەرێمی کانی ڕه‌شه‌وه دەست پێ بکەن و هه‌تا هەرێمی برادۆست داگیری بکەن، ئەرکی ئێمەش ڕێگرتنه له‌و داگیرکارییە و نابێت رێگە بدەین داگیرکاری په‌ره‌بسه‌نێت. بۆ ئەو مەبەستەش لە هەموو ڕوویه‌كه‌وه ئامادەکاریمان کردبوو. سوپای تورکیا پشتی بە تەکنیکی پێشكه‌وتووی سەربازی قایمە و دەیانەوێت له سایه‌ی ئەو تەکنیکە سەربازییانەوە لەسەر پێی خۆیان بوەستن، بەلام له ڕاستیدا گه‌وره‌ترین تەکنیک مرۆڤ بۆ خۆیەتی، هەر مرۆڤ بۆ خۆی ئەو تەکنیکانەشی دروستکردووە، ئێمەش بە ئەزموونی خۆمان و بە رێبازی خۆمان تەکنیکی پێشکەوتووی سەربازی لەناو دەبەین.»
ئه‌و گه‌ریلایه هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: «ئێمە بە باوەڕ و ورەی بەرزەوە دەستمان بە هەڵمەتەکەمان کردووە و تا ئێستاش گورزی توندمان لە هیزەکانی دوژمن وەشاندووە. بە چاوی خۆمان شکست و هەڵهاتنی هێزەکانی دوژمنمان بینی و گوێمان لێ بوو کە چۆن قیژه و هاواریان بوو. هیوام سەرکەوتنی تەواوی هەڤاڵان و شەرڤانانە.»
«سەرکەوتن لەسەر رێبازی شەهید پیرۆز»
گەریلای یەژا-ستار زەریا شەمزینان کە لەسەرەتای هەڵمەتەکەوە بەشدارە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە کەسایەتیی شەهیدی فەرمانداری یەژا-ستار «پیرۆز»دا، هەڵمەتەکەیان سه‌رده‌خه‌ن.
«کوردستان وه‌ڵاتێکە کە هەمیشە ڕووبه‌ڕوو بووە لەگەڵ داگیرکاری‌دا و رۆڵەکانی لە شەری دژ بە داگیرکەراندا گیانی خۆیان بەخشیوە، هەرکاتێکیش گەلی کورد کۆمەڵکوژ کرابێت هیچ کەس دەنگی لێوەنەهاتووە، بۆیە ئێمەش وەک رۆڵەی ئەم گەلە، تا مردن تێدەکۆشین و بە هەڵمەتەکەمان گورزی کوشندە لە هێزەکانی دوژمن دەدەین.»
«بۆ گەل قارەمانە و بۆ دوژمنیش کابووس»
گەریلای هەپەگە و بەشداری هەڵمەتەکە زانا سەرحەد، دەربارەی فەرمانداری شەهید «ئاگری» هەڵسەنگاندنێکی بەم شێوەیە ده‌كات: «هەڵمەتەکەمان به ناوی دوو فەرمانداری شەهید [ئاگری و پیرۆز] دەستیپێکردووە. شەهید ئاگری فەرمانداری مەیدانی خواکوڕک بوو. پاش شەهیدبوونی، پلانسازییەکی بەرفره‌وان ئامادەکرا و بەو چالاکییەی ئەم دواییەش سەرکەوتنی گەورە به‌ده‌ستهات. هه‌ڤاڵ ئاگری قارەمانی گەل بوو، بۆ دوژمنیش ترس و کابووس بوو.»
گەریلا زانا سه‌رحه‌د ده‌شڵێت: هەڵمەتەکەمان بەردەوام دەبێت و لە هەر شوێنێک دوژمن باس لە توانەوەمان بکات، ئێمە لێی ڕاده‌په‌ڕین، تورکیا دەیەوێت گەل هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت، بەڵام گەل ڕاستینه‌ی ئەوان دەبینێت. بریاری ساڵی ٢٠١٨ی ئێمەش لە سەرەتا ئازادکردنی رێبەرایەتییمان، ئازادیی گەل و پێکهێنانی قەوارەیەکی سیاسییە بۆ کوردستان. ئێمە تۆڵه‌ی هاورێبازانمان دەکەینەوە کە شەهید بوون.
s.m