گه‌ریلاكان جارێكی دیكه‌ له‌ داگیركه‌رانیان دا؛ ٩ سه‌ربازی توركیا له‌ لێلیكان كوژران

گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه‌ له‌ دژی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه‌ له‌ گردی لێلیكان-ی هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان جێگیر بوون، ئه‌مڕۆ چالاكییه‌كی دیكه‌یان ئه‌نجامدا. له‌ چالاكییه‌كه‌دا ٩ سه‌رباز كوژران.

گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه‌، كاتژمێر ١٧:٣٠ی ئه‌مڕۆ له‌ گردی لێلیكان له‌ دژی سه‌ربازانی توركیا چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌ چالاكییه‌كه‌دا لایه‌نی كه‌م ٩ سه‌رباز كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كانمان كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌وه‌ ‌ده‌ستمان كه‌وتووه‌، سوپای توركیا له‌ دوای چالاكییه‌كه‌، به‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومانی هه‌رێمه‌كه‌ی كردووه‌. ڕاگه‌یه‌نرا كه‌ سوپای توركیا تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ كوژراو و برینداره‌كانی خۆی له‌ هه‌رێمه‌كه‌ هه‌ڵگرێته‌وه‌.

s.m