ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا دژبه ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاری كه له خواكورك به‌رده‌وامه، ڕۆژی ٣٠ی ئایار\٩ی جۆزه‌ردان له‌نێوان كاتژمێر ١١ و ١٢ دژی سه‌ربازانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه له گردی شه‌هید بۆتان جێگیربووبوون، چالاكییه‌كی سابوتاژیان ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییه‌دا ٣ سه‌رباز كوژران و زۆر سه‌ربازیش بریندار بوون. دوای چالاكییه‌كه هێزه‌كانی داگیركه‌ر به كۆپته‌ری سكۆرسكی كوژراو و برینداره‌كانی له هه‌رێمه‌كه هه‌ڵگرته‌وه.
٢ گه‌ریلا شه‌هید بوون
له ڕاگه‌یه‌نراوی ٢ی حوزه‌یران\١٢ی جۆزه‌ردان-دا ڕامانگه‌یاندبوو كه ڕۆژی ١ی حوزه‌یران\١١ی جۆزه‌ردان هێزه‌كانمان له گردی شه‌هید ده‌روێش دژبه سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه و له ئه‌نجامدا ٩ سه‌رباز كوژراون و زۆر سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌م چالاكییه‌دا هاوڕێیانی ئێمه برووسك و مزگین فیداییانه شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ داگیركه‌ران كرد و به‌سه‌ختی بریندار بوون. سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ڕزگاركردنیان، هاوڕێیانمان ڕۆژی ٢ی حوزه‌یران\١٢ی جۆزه‌ردان شه‌هید بوون. ناسنامه‌ی هاوڕێیانمان كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ته‌كنیكێكی ده‌ستی دوژمن له خواكورك ناوی خۆیان له به‌رخۆدانی مێژوویی‌دا نووسی، دواتر بۆ ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
له چه‌لێ له یه‌كینه‌یه‌كی دوژمن درا
هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیدا یه‌كینه‌یه‌كی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ریان خسته ژێر چاودێری كه له ئه‌ركی پاراستنی ڕێگه‌ی نێوان جۆله‌مێرگ - چه‌لێدا بوون له ناوچه‌ی دێراڤا قه‌سرانێ له سنووری شارۆچكه‌ی چه‌لێ. هێزه‌كانمان پاش ماوه‌یه‌كی درێژ چاودێریكردن، ڕۆژی ١ی حوزه‌یران\١١ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٢٠:٣٠ له‌نزیكه‌وه به‌تووندی له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمنیان دا. له‌م چالاكییه‌دا سه‌ربازێكی پله‌دار كوژرا و ٢ سه‌ربازیش بریندار بوون. له‌وانه‌یه ژماره‌ی برینداره‌كان زیاتریش بێت. دوای چالاكییه‌كه سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به پشتیوانی فڕۆكه‌ی سیخووڕی و كۆپته‌ری جۆری كۆبرا كوژراو و برینداره‌كانی له ناوچه‌كه گواسته‌وه. یه‌كینه‌كه‌مان كه چالاكییه‌كه‌ی ئه‌نجام دا، به‌ساخی گه‌یشته‌وه بنكه‌كانی خۆی.
چالاكیی سابوتاژ له قاخزمان
سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ڕۆژی ٢١ی ئایار\٣٠ی گوڵان له سنووری گردی ڕه‌ش، گردی ڤزك، گردی دوومانلی و گردی قه‌رارگه-ی ناوچه‌ی كزل كلیسه-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی قاخزمان-ی پارێزگه‌ی قه‌رس ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. له گردی ڕه‌ش هێزه‌كانمان یه‌كینه‌یه‌كی دوژمنیان خسته ژێر چاودێری كه كه‌مینی داده‌نا. ڕۆژی ٣١ی ئایار\١٠ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١١ هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا چالاكییه‌كیان دژی یه‌كینه‌كه ئه‌نجام دا. له‌و چالاكییه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه سه‌ربازێك كوژرا و ٢ سه‌ربازیش بریندار بوون. سوپای توركی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به كۆپته‌ری سكۆرسكی كوژراو و برینداره‌كانی له ناوچه‌كه هه‌لگرته‌وه.
هێرشی ئاسمانی
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا هێرشی ئاسمانییان ئه‌نجام دا. له‌و چێوه‌یه‌دا:
ڕۆژی ٢ی حوزه‌یران\١٢ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٩ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی گردی شه‌هید ده‌روێش-ی هه‌رێمی خواكورك-یان كرد.
ڕۆژی ٣ی حوزه‌یران\١٣ی جۆزه‌ردان (ئه‌مڕۆ) فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی گردی هه‌كارییان كرد له هه‌رێمی مه‌تینان.
له‌م بۆردومانانه‌دا هیچ زیانێكی گیانی به هێزه‌كانی ئێمه نه‌گه‌یشتووه.
s.m