گه‌ریلاكان له خواكورك گورزێكی دیكه‌یان له داگیركه‌ر دا
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه\یه‌ژاستار له گردی شه‌هید ده‌روێشی خواكورك دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كی سابوتاژیان ئه‌نجام دا. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، چه‌ندین سه‌رباز كوژران و بریندار بوون.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه\یه‌ژاستار له گردی شه‌هید ده‌روێشی خواكورك دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كی سابوتاژیان ئه‌نجام دا. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، چه‌ندین سه‌رباز كوژران و بریندار بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، «هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا، ڕۆژی ٣ی حوزه‌یران\١٣ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٢٠ له دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له گردی شه‌هید ده‌روێش چالاكییه‌كی سابوتاژیان ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییه‌دا زۆر سه‌رباز كوژران و بریندار بوون به‌ڵام ژماره‌یان ڕوون نه‌بوویه‌وه.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «ڕۆژی ٣ی حوزه‌یران\١٣ی جۆزه‌ردان له‌نێوان كاتژمێر ١١ و ١٢ی شه‌و كۆپته‌ره جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆمبارانی ده‌وروبه‌ری گردی شه‌هید شه‌ریف و شه‌كیف، ناوچه‌ی شه‌هید بۆتان و ئه‌رمووش-ی خواكوركیان كرد. له‌و هێرشانه‌دا هیچ زیانێكی گیانی به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.»
هه‌تا ئێستا ٢ گه‌ریلا شه‌هید بوون
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، «وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا هه‌واڵی گوایه ٣٤ گه‌ریلای ئێمه شه‌هید بوون، بڵاوده‌كاته‌وه. ئه‌و ئامارانه‌ی ڕۆژانه وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورك بڵاوی ده‌كاته‌وه، دوور و نزیك هیچ په‌یوه‌ندییان به ڕاستییه‌وه نییه. پێویسته گه‌له‌كه‌مان باوه‌ڕ به هه‌واڵه‌كانی شه‌ڕی تایبه‌تی داگیركه‌ران نه‌كات كه به هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیایه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خاكی كوردستان. هه‌تا ئێستا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ٢ هاوڕێمان شه‌هید بوون و له ڕاگه‌یه‌نراوی ٣ی حوزه‌یران\١٣ی جۆزه‌ردان-دا ئاماژه‌مان پێ كردووه. ده‌وڵه‌تی تورك كه هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی خۆی دژبه گه‌ریلا خستووه‌ته‌گه‌ڕ هیچ سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ستنه‌هێناوه و هه‌واڵی درۆی سه‌ركه‌وتن بڵاوده‌كاته‌وه.»
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆمبارانی گارا-یان كرد
هه‌په‌گه ئاماژه‌ی به هێرشی ئاسمانیی ده‌وڵه‌تی تورك كرد و ڕایگه‌یاند، «ڕۆژی ٣ی حوزه‌یران\١٣ی جۆزه‌ردان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌نێوان كاتژمێر ٢٢ و ٢٣ بۆردومانی ده‌وروبه‌ری گوندی یه‌كمال-ی هه‌رێمی گارایان كرد له سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. له‌م بۆردومانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام زیانێكی گه‌وره به ڕه‌ز و باخی هاوڵاتییانی سیڤیل گه‌یشتووه.»
s.m