گه‌ریلاكان له زاخۆ گورزیان له داگیركه‌ران دا
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه دژبه داگیركاریی سوپای تورك له خواكورك و برادۆست، چالاكییه‌كیان له دژی بنكه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له ناوچه‌ی گردی بیا-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی باتیفا-ی زاخۆ كرد.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه دژبه داگیركاریی سوپای تورك له خواكورك و برادۆست، چالاكییه‌كیان له دژی بنكه سه‌ربازییه‌كانی توركیا له ناوچه‌ی گردی بیا-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی باتیفا-ی زاخۆ كرد.
گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) له دژی هێرشه داگیركارییه‌كانی سوپای تورك له خواكورك و برادۆست، له زاخۆ بنكه سه‌ربازییه‌كانی توركیایان كرده ئامانج.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١٨ی ئه‌مڕۆ گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه چالاكییه‌كیان له دژی بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای تورك له گردی بیا-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی باتیفا-ی قه‌زای زاخۆ كرد.
ڕاگه‌یه‌نرا چالاكییه‌كه كاتژمێرێكی خایاندووه و زۆر سه‌ربازی توركیا كوژراون و بریندار بوون. به‌ڵام ده‌رباره‌ی ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان زانیاریی ڕوون به‌ده‌ستنه‌خرا.
s.m