گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) كه له خواكورك دژی داگیركاریی توركیا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ده‌رباره‌ی ساڵیادی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م سه‌رنجی خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
«داگیركاری درێژه‌دانه به پیلانگێڕییه‌كه»
گه‌ریلای یه‌ژا ستار ئه‌دێسا عه‌فرین هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه داگیركاریی توركیا ده‌یه‌وێت درێژه به داگیركارییه‌كه‌ی بدات له‌سه‌ر خاكی باشوور. گوتیشی: «ئه‌م پیلانگێڕییه ته‌نیا له‌سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی نییه، به‌ڵكوو له‌سه‌ر گه‌لی كورد و نه‌ته‌وه‌یه‌كه. له‌به‌رئه‌وه‌ش پیلانگێڕیی سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه، له هه‌مان كاتدا بۆ نه‌هێشتنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردیشه. به‌م شێوه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ن گه‌لی كورد بترسێنن. هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ڕێبه‌رایه‌تیمان له سووریا چووه ده‌ره‌وه و ڕووی له ئه‌ورووپا كرد ئه‌وه بوو كه بتوانێت پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكات. به‌ڵام پیلانگێڕی له ئه‌ورووپاش درێژه‌ی پێدرا و ڕووه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌شی په‌یدا بوو.»
«به پیلانگێڕی ویستیان هه‌بوونی فیزیكیی ڕێبه‌رایه‌تیمان سنووردار بكرێت و گه‌لی كوردیش له ڕووی ڕوحییه‌وه به دیل بگیرێت، به‌ڵام ئه‌مه ڕووی نه‌دا. له ڕووی فیزیكییه‌وه دیلبوون هه‌یه، به‌ڵام گه‌لێك هه‌یه كه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رایه‌تی ده‌ژی. فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رایه‌تیمان هێز ده‌داته گه‌لی كورد. گه‌لی كورد ده‌زانێت كه گۆشه‌گیری به چ واتایه‌ك دێت. تێكۆشان و شه‌ڕی ئێمه له دژی گۆشه‌گیری و پیلانگێڕی وه‌ڵامێكه. ئێمه تێكۆشانی خۆمان گه‌ش ده‌كه‌ین و چالاكییه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نینه به‌رزترین ئاست.»
«گۆشه‌گیری ترسی ئه‌وان ده‌رده‌خات»
گه‌ریلای هه‌په‌گه ئاندۆك هێرش گوتی: «پیلانگێڕییه‌كی گه‌وره‌یان له دژی ڕێبه‌رایه‌تیمان كرد. ئێمه ئه‌م پیلانگێڕی و گۆشه‌گیرییه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. ڕێ ناده‌ن كه ڕێبه‌رایه‌تیمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی دیدار ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه له ڕێبه‌رایه‌تیمان ده‌ترسن. زۆر ده‌وڵه‌ت هاتنه لای یه‌كتر و ئه‌م پیلانگێڕییه‌یان كرد. له‌گه‌ڵ ١٥ی شوباتدا پڕۆسه‌ی ئیمڕاڵیش ده‌ستی پێكرد. له‌به‌رئه‌وه‌ش گۆشه‌گیرییه‌كی تووند هه‌یه. ئامانجی ئێمه‌ش ئه‌مه‌یه كه ڕێبه‌رایه‌تیمان له ڕووی فیزیكییه‌وه ئازاد بكه‌ین. باوه‌ڕمان به خۆمان هه‌یه كه ده‌گه‌ینه ئه‌م ئامانجه.»
«نه‌یانتوانی پیلانه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن»
گه‌ریلای هه‌په‌گه كاوه ئاسنگه‌ر ده‌رباره‌ی هه‌مان بابه‌ت گوتی: «یه‌كێك له هۆكاره‌كانی پیلانگێڕی ئه‌وه‌یه كه په‌كه‌كه له به‌رانبه‌ر پیلانه‌كانی هێزه هه‌ژموونگه‌راكان بوو به به‌ربه‌ست. هێزه هه‌ژموونگه‌راكان ویستیان به‌بێ ڕێبه‌رایه‌تی په‌كه‌كه‌یه‌ك دامه‌زرێنن. پێیان وابوو به‌بێ ڕێبه‌رایه‌تی ده‌توانن سیاسه‌ته‌كانیان باشتر له‌سه‌ر گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌ببه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ش مێتینگه‌ران ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه‌یان كرده ئامانج. هه‌میشه ده‌یانویست فكره‌كانی ڕێبه‌رایه‌تی و گه‌لی كورد له یه‌كتر دووربخه‌نه‌وه. چونكه هه‌ر وشه‌یه‌كی ڕێبه‌رایه‌تیمان بۆ گه‌لی كورد ڕێگه‌یه‌كه. له‌به‌رئه‌وه‌ش ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام بین له تێكۆشانی خۆمان تا گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی كۆتایی دێت. ئێمه له‌پێناو هه‌موو گه‌لانی بنده‌ست درێژه به تێكۆشانی خۆمان ده‌ده‌ین. هه‌تا كۆتایی به داگیركه‌ران دێت، درێژه به شه‌ڕ و تێكۆشان ده‌ده‌ین.»
s.m