ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌ی ڕۆژی ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌م\٣٠ی ڕه‌زبه‌ر (دوێنێ)ی دژ به سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ر له گردی لێلیكان-ی باشووری كوردستان، ئاشكرا كرد. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند له‌و چالاكییه‌دا ٨ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، له دژی سه‌ربازانی توركی داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجام دا و گورزێكی كوشنده‌یان له داگیركه‌ران دا. زانیاریی به‌رفره‌وان ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كه وه‌هایه:
ڕۆژی ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌م\٣٠ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ١٥ هێزه‌كانمان له نزیك گردی لێلیكان-ی سیده‌كان له باشووری كوردستان، یه‌كینه‌یه‌كی شاراوه‌ی سوپای توركی داگیركه‌ریان كرده ئامانج. هێزه‌كانمان له نزیكه‌وه له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمنیان دا و چوونه نێو سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن و سه‌ر ته‌رمی سه‌ربازه‌كان. له چالاكییه‌كه‌دا ٨ سه‌رباز كوژران كه له‌نێویاندا پله‌دارێك هه‌یه. هه‌روه‌ها هێزه‌كانمان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌كێكی بی كه‌ی سی، چه‌كێكی ئێم پی تی-٧٦، ئامێرێكی دۆزینه‌وه‌ی مین، دووربینێكی ته‌رمال و دووربینێكی شه‌ودا گرت. سوپای توركی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به پشتیوانی كۆپته‌ری هێرشبه‌ر به چه‌ندین كۆپته‌ر كوژراو و برینداره‌كانی له ناوچه‌كه هه‌ڵگرته‌وه.
له چه‌لێ ٤ سه‌رباز كوژران
هه‌مان ڕۆژ هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٤ له دژی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌سه‌ر گردی شه‌هید باگه‌ر-ی نزیك گردی كۆردینه‌ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ جێگیر بووبوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییه‌دا سه‌ركه‌وتوانه له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا و ٤ سه‌رباز كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه فڕۆكه‌ی سیخووڕیی درۆن كه له ده‌وروبه‌ری گرده‌كه ده‌سوڕایه‌وه له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه خرایه خواره‌وه. دوای چالاكییه‌كه كاتژمێر ١٧:٣٠ له هه‌مان ناوچه هێزه‌كانمان دژی سه‌ربازانی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. ڕوون نه‌بوویه‌وه چه‌ند سه‌رباز له چالاكییه‌كه‌دا كوژران و بریندار بوون.
له شه‌مزینان سه‌ربازێك كوژرا
هێزه‌كانمان ڕۆژی ٢١ی تشرینی یه‌كه‌م\٢٩ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ١٢ له گردی شكێر-ی سه‌ر به سه‌ربازگه‌ی به‌زه‌لێی ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ، دژی سه‌ربازان چالاكییه‌كیان كرد. له چالاكییه‌كه‌دا به‌تووندی له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا و سه‌ربازێك كوژرا.
s.m