گه‌ریلاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد
گه‌ریلاكانی یه‌كینه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (YRK) و هێزه‌كانی پاراستنی ژن (HPJ) نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد. شیار شه‌ڤگه‌ر فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌ره‌كه گوتی، گه‌ریلا ناهێڵێت ئاگری نه‌ورۆز دابمركێته‌وه.
گه‌ریلاكانی یه‌كینه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (YRK) و هێزه‌كانی پاراستنی ژن (HPJ) نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد. شیار شه‌ڤگه‌ر فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌ره‌كه گوتی، گه‌ریلا ناهێڵێت ئاگری نه‌ورۆز دابمركێته‌وه.
گه‌ریلاكانی یه‌ره‌كه و هه‌په‌ژه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان جه‌ژنی نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد. مه‌ڕاسیمی سه‌ربازی به خوله‌كێك ڕێزگرتن له شه‌هیدانی تێكۆشانی ئازادیی كوردستان ده‌ستی پێكرد. چه‌ندین فه‌رمانده‌ی یه‌ره‌كه و هه‌په‌ژه له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ئاماده بوون.
شیار شه‌ڤگه‌ر فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌ره‌كه له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و پیرۆزبایی نه‌ورۆزی له ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، به‌رخۆدێرانی مانگرتنه‌كان و گه‌لی كورد كرد.
شیار گوتی: «ئێمه له قۆناغێكی گرنگداین. پڕۆسه‌یه‌كی به‌رخۆدان له ئارادایه و به ته‌واوی دونیادا بڵاوبووه‌ته‌وه. به‌هاری ٢٠١٩ له‌نێو گه‌ریلادا تامه‌زرۆییه‌كی گه‌وره‌ی دروست كردووه. گه‌ریلا بۆ ئازادی و سه‌ركه‌وتن ئاماده‌یه. به ناوی هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات، ئێمه له‌م قۆناغه‌دا به به‌رپرسایه‌تیی خۆمان هه‌ڵده‌ستین. ئێمه فیدایی ڕێبه‌ر ئاپۆین. كاری ئێمه بۆ ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌بێت. له‌م كاته‌دا هێرشی تووند دژی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌كرێت. ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر ده‌یه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێمه. به‌ڵام هه‌ر وه‌ك چۆن كاوه‌ی ئاسنگه‌ر له دژی زوڵم ڕاپه‌ڕی و ئاگری نه‌ورۆزی گه‌ش كرد، هه‌ر وه‌ك چۆن مه‌زڵوومه‌كان تێكۆشانیان گه‌وره كرد، له‌یلا گیوڤه‌ن و زولكوف گه‌زه‌نه‌كانیش ئه‌مڕۆ تێكۆشانیان گه‌یانده به‌رزترین ئاست. گه‌ریلا ناهێڵێت ئاگری نه‌ورۆز دابمركێته‌وه.»
شیار شه‌ڤگه‌ر بانگی له گه‌لی ڕۆژهه‌ڵات كرد كه له به‌رانبه‌ر گۆشه‌گیری بێده‌نگ نه‌بن و به ڕۆحی نه‌ورۆزی ٢٠١٩ به‌رخۆدان گه‌وره بكه‌ن.
s.m