گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار: ئاكه‌په-مه‌هه‌په هاوشێوه‌ی داعش شكست دێنێت
گه‌ریلاكانی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) ده‌ڵێن، هه‌ر وه‌ك چۆن داعش له ڕۆژئاوای كوردستان شكستی هێنا، ئاكه‌په-مه‌هه‌په‌ش له به‌رانبه‌ر به‌رخۆدانی گه‌لی كورد شكست دێنێت.
گه‌ریلاكانی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) ده‌ڵێن، هه‌ر وه‌ك چۆن داعش له ڕۆژئاوای كوردستان شكستی هێنا، ئاكه‌په-مه‌هه‌په‌ش له به‌رانبه‌ر به‌رخۆدانی گه‌لی كورد شكست دێنێت.
گه‌ریلای یه‌ژا ستار شیلان كۆبانێ پیرۆزبایی ٢١ی ئادار له ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، زیندانییانی دۆزی ئازادی، گه‌لی كورد و هه‌موو گه‌لانی به‌رخۆدێر ده‌كات. شیلان ده‌ڵێت: «به ڕۆحی به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن و ناسر یاگز پێشوازی له نه‌ورۆزی ٢٠١٩ ده‌كه‌ین. ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه به ڕۆحی به‌رخۆدانی هاوڕێ تێكۆشه‌ره‌كانمان ده‌گه‌ینه ئازادیی ڕێبه‌ر و گه‌له‌كه‌مان. به‌رخۆدانی گه‌لی ئێمه هاوشێوه‌ی داعش كۆتایی به ئاكه‌په-مه‌هه‌په دێنێت. هیچ هێزێكی داگیركه‌ر ناتوانێت له به‌رانبه‌ر به‌رخۆدانی گه‌لان سه‌ركه‌وێت. هه‌میشه به‌رخۆدانی گه‌ل سه‌رده‌كه‌وێت.»
«ساڵی ٢٠١٩ ده‌كه‌ینه ساڵی ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ»
ڕۆزا هه‌زه‌خ گه‌ریلایه‌كی دیكه‌ی یه‌ژا ستاره و ده‌ڵێت: «پیرۆزبایی نه‌ورۆزی ٢٠١٩ له هه‌موو به‌رخۆدێرانی ئازادی ده‌كه‌م. ئێمه به ڕۆحی به‌رخۆدانی پێشوازی له نه‌ورۆزی ٢٠١٩ ده‌كه‌ین و ده‌یكه‌ینه نه‌ورۆزێك كه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا له‌بیر نه‌كرێت. كاتێك ده‌ڵێین نه‌ورۆز، به‌رخۆدانمان وه‌بیردێته‌وه. له‌پێناو ئازادیی ڕێبه‌ری خۆمان ئاستی تێكۆشانمان به‌رزتر ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌ر وه‌ك چۆن داعش له ڕۆژاڤا شكستی هێنا، ئاكه‌په-مه‌هه‌په‌ش شكست دێنێت. ئه‌مساڵ ده‌بێته ساڵی ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ و گه‌لی كورد.»
s.m