هاوسه‌رۆكی پارتیی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) له جزیر سه‌ڵاحه‌دین كۆلانچ و هاوسه‌رۆكی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) گوله‌ر توونچ له هه‌مان ناوچه دوێنێ له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژێمی توركیا ده‌ستگیر كران. هه‌ردوو هاوسه‌رۆك دوای ئیفاده‌دان به مه‌رجی پشكنینی دادی ئازاد كران. به‌ڵام بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵاتیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
توونچ و كۆلانچ دوێنێ به‌مه‌به‌ستی ئیفاده‌دان چووبوونه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ناوچه‌كه. له‌و كاته‌دا ده‌ستگیر كرابوون. ئه‌مڕۆ هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په له ناوچه‌كه سه‌ڵاحه‌دین كۆلانچ ڕه‌وانه‌ی دادگه كرا و تۆمه‌تبار ده‌كرێت به «پڕوپاگه‌نده كردن بۆ ڕێكخستن». دادگه گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵاتی له ناوبراو قه‌ده‌غه كرد. دواتر به مه‌رجی پشكنینی دادی ئازادی كرد.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له ناوچه‌كه گوله‌ر توونچ-یش دوای ئه‌وه‌ی ئیفاده‌ی دا به مه‌رجی پشكنینی دادی ئازاد كرا و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵاتی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
s.m