گوڵه‌باخ جه‌لال له‌ گه‌رمیان ده‌ستی به‌ مانگرتن له‌ خواردن كرد

ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی گه‌رمیانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان گوڵه‌باخ جه‌لال له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستی به‌ مانگرتن كرد.

له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان و ئازادكردنی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی گه‌رمیان-ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان گوڵه‌باخ جه‌لال ئه‌مڕۆ ده‌ستی به‌ مانگرتنی بێسنوور و بێ نۆبه‌ت له‌ خواردن كرد.

گوڵه‌باخ ڕایگه‌یاند، «بۆ كۆتایی هێنان به‌ گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ، بۆ پشتگیری كردن له‌ له‌یلا گیوڤه‌ن، ناسر یاگز، هه‌رێم مه‌حموود و هه‌موو به‌رخۆدێرانی مانگرتنه‌كان؛ منیش بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار ده‌ست به‌ مانگرتن له‌ خواردن ده‌كه‌م.»

s.m