گیان لەدەست دانی کۆڵبەرێک لە سەردەشت
ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی١٩ی ؛شوبات/٣٠ ڕێبەندان کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی «ئەبوبەکر عەبرانی» خەڵکی شاری مەهاباد، لە بەرزاییەکانی کانی زەردی سەردەشت بەر بویەوە و گیانی لەدەست داوە
ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی١٩ی ؛شوبات/٣٠ ڕێبەندان کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی «ئەبوبەکر عەبرانی» خەڵکی شاری مەهاباد، لە بەرزاییەکانی کانی زەردی سەردەشت بەر بویەوە و گیانی لەدەست داوە
بە پێی زانیارییەکان ناوبراو بە هۆی بەر بونەوە لە بەرزاییەکانی کانی زەردی سەر بە شاری سەردەشت و لەکاتی پەڕێنەوە لە تاشەبەردەوە کۆنتڕۆڵی خۆی لە دەست دەدات و دەکەوێتە خوارەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دەدات
جێگای ئاماژەیە کە ئەبوبەکر عەبرانی ژیانی هاوسەری پێک هێنابوو و خاوەنی سێ منداڵە
نە بونی دەرفەتی کار وشوێنە پیئشەییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وای کردووە کە خەڵک ڕوبکەنە سەر سنورەکانی ڕۆژهەڵات و دەست بکەن بە کاری مەترسیداری کۆڵبەری کە هەرڕۆژە هەواڵی کوژأران وبریندار بونی کۆڵبەرانی سەرسنور ئەبیستین.