گیان لەدەستدانی گەنجێکی کورد لە گرتووخانەکانی ئیتڵاعات
بە پێی هەواڵی گەێشتوو بە ئاژانسی هەواڵی فورات گەنجێکی کورد بەناوی “قوباد ئەعزەمی” خەڵکی شاری جوانڕۆ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر ئەشکەنجەدا لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
بە پێی هەواڵی گەێشتوو بە ئاژانسی هەواڵی فورات گەنجێکی کورد بەناوی “قوباد ئەعزەمی” خەڵکی شاری جوانڕۆ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر ئەشکەنجەدا لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرؤڤی کوردستان، پاش دوو ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی قوباد ئەعزەمی لەلایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری جوانڕۆوە، ترمی ناوبراو ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و بەرپرسانی ئیتڵاعات بە بنەماڵەکەیان وتووە کە کوڕەکەیان لەڕێی خواردنی دەرمانەوە خۆی کوشتووە.
ئەمە یەکەم جار نییەکە زیندانیانی سیاسی لە گرتووخانەکانی ئیرادەی ئیتڵاعاتدا لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەست دەدەن و بەرپرسانی ئەو ناوەندەش کوشتنی ئەو گیراوانە وەک خۆکوژی بە بنەماڵەکەیان ڕادەگەیەنن.
گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە چڕی چادێرى دەکرێت و هەر جۆرە کەرەستە، یان دەرمانێک بەبێ مۆڵەتى بەرپرسانى گرتوخانەکان نابرێنە ناو گرتوخانەکانەوە. دەستکەوتنى ئەو دەرمانە لەو گرتوخانەیەدا و وتەى بەرپرسانى ئیتڵاعات گومانى لەسەر خۆکوشتنى ئەو زنیدانییە سیاسییە کوردە دروستکردووە.
ک.ش