گیونەش: دەبێت رێکخستنەکانی ژنان یارمەتیدەربن

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی ژنانی ئازادی کوردستان (پاژک - PAJK) شیمال ئولکەم گیونەش رایگەیاند، پێویستی بە یەکگرتوویى رێکخستنەکانی ژنان هەیە و وتی: "مرۆڤ دەتوانێت بێتە لای یەک و لە گرفتەکان ورد ببنەوە. ئێمە بەو تواناوە دەتوانین پێشەنگایەتی بکەین".

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پاژک شیمال ئولکەم گیونەش وتی، رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رایگەیاندوە، بە پێشەنگایەتیی ژن سەردەمێکی نوێ دەستی پێکردووە و لەسەر هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک چارەسەری بەدی دێت.

گیونەش بەشداری بەرنامەی رۆژەڤی ژن لە تەلەفزیۆنی ستێرک بوو و رایگەیاند، رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پەیامەکانی ئەم دواییانەیدا سەرنجی راکێشاوەتە سەر پێشەنگایەتیی ژن و راشیگەیاند: "باسی لەوە کردووە سەردەمێکی نوێ بە پێشەنگایەتیی ژن دەستیپێکردووە. ئەو بەرخودانە، کە پیشەنگایەتیى لەیلا گیوڤەن شەپۆل شەپۆل گەورە بوو بە ئامانجی خۆی گەیشت. ئەوەی دەبێتە هۆی ئەوە، کە پرسی ژن و ئازادییەکەی ببینرێت تەنها رێبەر ئاپۆیە. هەموو رێ و رێبازەکانی لەسەر هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک خستووەتەڕوو، چونکە چارەسەریی نەتەوەی دیموکراتیک چارەسەریی ئازادییە. ئەو گرفت و کێشانە، کە لە ناوچەکەدا سەرهەڵدەدەن و لە ئەنجامدا دەبنە گرفتی جیهانی، چونکە لەگەڵ کێشەی ژن، کە کێشەى سیستمى کۆمەڵایەتییە یەکدەگرنەوە.

کۆمەڵگە لە کەسایەتیی ژندا پارچە پارچە کراوە

گیونەش وتی، کۆمەڵگە لە کەسایەتیی ژندا پارچە پارچە کراوە، هەربۆیە ژن و کۆمەڵگە کەوتونەتە دۆخێکی وەها کە مرۆڤ ناتوانێت بیناسێت  و لێى تێبگات. وتیشی: "مرۆڤ ناتوانێت کێشە بەردەست و بەرچاوەکانى ژن بە سیستمی دەسەڵاتخواز شیکار بکات. کاتێک مرۆڤ بەدوای چارەسەرییەکدا بێت بەبێ لەبەرچاو گرتنى ژن ئەو چارەسەرییە بەدی نایەت. نابێت مرۆڤ بە سوکی سەیری کێشەى گەردوونی و قورسی ژن بکات و سوکایەتیى پێ بکات. کێشەی ژن، کە ناسنامەکەی کراوەتە قەیران بەبێ نەتەوەی دیموکراتێک چارەسەر نابێت".

پێویستە مرۆڤ نەچێتە گەمەی فاشیزمەوە

گیونەش رایگەیاند، بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردندا مرۆڤ نەچێتە گەمەی دەسەڵاتی فاشیزمی ئەردۆغانەوە دەبێت ژن خاوەنی ئازادیی رادەربڕینی خۆی بێت و راشیگەیاند: "ژن بە دەستی دەسەڵاتی فاشیزمەوە بووەتە کاڵا و کەرەستە. هەزاران ساڵە بە شێوەیەکی بێ رێکخستن هەوڵ دەدرێت بێدەنگ بکرێت. ئەردۆغان خۆی بکوژی ژنە و دەڵێت، بۆ سیاسەتی چەپەڵ دەرگای لە ژن کردووەتەوە. هەڵبەتە ئێمە لە دژی ئەوە نین کە ژن لە سیاسەتدا هەبن، بەڵام دەبێت مرۆڤ ئاگاداری ئەو گەمانە بێت، کە بۆ ژن دروست دەکرێت و لەدژی سیستمی دەسەڵاتخواز بێت".

گیونەش وتی پێویستە لەبارەی رەخنەی رێبەری گەلی کورد لە گۆڕەپانی سیاسیدا هەرکەسە و بەشی خۆی وەرگرێت و وتی، ئەگەر بەردەوامیی چاوپێکەوتن هەبێت بۆ پرسە سیاسییەکان کە بە بنبەست گەیشتوون، رێگای چارەسەرییەکان دەبنەوە و رەنگی سیاسەتیش دەگۆڕێت.

رێکخستنەکانی ژنان دەبێت هاوکاریی بکەن

گیونەش ئەوەشی راگەیاند کە دەبێت رێکخستنەکانی ژنان یەکێتی خۆیان دروست بکەن: "لەناو رێکخستنەکانی ژناندا یەکێتییەک هەستی پێدەکرێت. بەیەکگەیشتنی ئایدیۆلۆژی هەندێک بزووتنەوە هەرچەندە بە تەواوی لەسەر یەک رەگەزیش نەبن، نزیکی یەکترن. لە ناوەڕۆکدا ئەوەی داوا دەکرێت ئازادی ژنە لەناو کۆمەڵگەدا. بۆ ئەوەش ئێمە دەتوانین بێینە لای یەکتر و وتوێژ لەسەر پرسەکان بکەین. ئێمە لەو پۆتاناسیلەداین کە دەتوانین پێشەنگایەتی هەموو بزووتنەوەکانی ژنان بکەین".

ک-ش