گیوڤه‌ن: به‌هیوام، به‌هێز و به‌ئیراده‌م، چونكه مافدارم
له‌یلا گیوڤه‌ن كه ١٦ ڕۆژه له زیندان مانگرتنی له خواردن ده‌ستپێكردووه، له په‌یامێكدا له ڕێی كچه‌كه‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: به‌هیوام، به‌هێز و به‌ئیراده‌م، چونكه مافدارم.
له‌یلا گیوڤه‌ن كه ١٦ ڕۆژه له زیندان مانگرتنی له خواردن ده‌ستپێكردووه، له په‌یامێكدا له ڕێی كچه‌كه‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: به‌هیوام، به‌هێز و به‌ئیراده‌م، چونكه مافدارم.
مانگرتن له خواردنی له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له زیندانی ده‌وڵه‌تی تورك دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ١٦ ڕۆژی پڕكرده‌وه.
گیوڤه‌ن له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌بیحه ته‌میزكان-ی كچی قسه‌ی كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له تێكۆشانه‌كه‌ی مافداره، جۆش و وره‌ی به‌رزه.
سه‌بیحه ته‌میزكان كچی له‌یلا گیوڤه‌ن له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تویته‌ر ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه له‌گه‌ڵ دایكی، ڕایگه‌یاند: «له ڕۆژی شازده‌هه‌می مانگرتن له خواردندا، له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ دایكم له‌یلا گیوڤه‌ن قسه‌م كرد. گوتی: [به‌هیوام، به‌هێز و به‌ئیراده‌م، چونكه مافدارم، جۆش و وره وه‌رده‌گرم.] خۆشه‌ویستی بۆ هه‌موو دۆست و هه‌ڤاڵان هه‌بوو.»
s.m