گیوڤه‌ن: نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ناوی زولكوف گه‌زه‌نه
له‌یلا گیوڤه‌ن كه ١٣٣ ڕۆژه له مانگرتندایه; به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، «نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ناوی زولكوف گه‌زه‌نه.»
له‌یلا گیوڤه‌ن كه ١٣٣ ڕۆژه له مانگرتندایه; به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، «نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ناوی زولكوف گه‌زه‌نه.»
هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌یلا گیوڤه‌ن له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ماوه‌ی ١٣٣ ڕۆژه له مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت له خواردندایه.
گیوڤه‌ن به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز له ڕێی لاپه‌ڕه‌كه‌ی له تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
«گه‌لی هێژای ئامه‌د، ئێوه مێژووی نه‌ورۆزه‌كانتان له‌بیر نه‌كردووه كه به نه‌ورۆز مێژووتان نووسیوه‌ته‌وه. ئه‌رێ ئامه‌د! نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ناوی زولكوف گه‌زه‌نه. ئێمه له مه‌یدانی نه‌ورۆز سڵاو له هه‌ڤاڵ زولكوف ده‌كه‌ین كه دوای ١٢ ساڵ گه‌ڕایه‌وه سه‌ر خاكی خۆی. من به دڵ و ڕۆحی خۆمه‌وه له‌وێ ده‌بم. ئێوه‌ش له مه‌یدانه‌كه ببنه جه‌سته‌ی من.»
s.m