گیوڤه‌ن: هه‌تا من نه‌ڵێم به‌سه، جه‌سته‌م ناڵێت به‌سه
له‌یلا گیوڤه‌ن ڕایگه‌یاند، «هه‌تا من نه‌ڵێم به‌سه، جه‌سته‌شم ناڵێت به‌سه. ئه‌وانه‌ی له به‌رانبه‌ر ئه‌م چالاكییه بێده‌نگن، من ده‌كوژن.»
له‌یلا گیوڤه‌ن ڕایگه‌یاند، «هه‌تا من نه‌ڵێم به‌سه، جه‌سته‌شم ناڵێت به‌سه. ئه‌وانه‌ی له به‌رانبه‌ر ئه‌م چالاكییه بێده‌نگن، من ده‌كوژن.»
له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) ماوه‌ی ١٠٠ ڕۆژه له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كردووه.
«من ناڵێم به‌سه»
له‌یلا گیوڤه‌ن ئه‌مڕۆ له ڕێی سابیها ته‌میزكان-ی كچیه‌وه بۆ ماڵپه‌ڕی ژن نیووز ئه‌م په‌یامه‌ی دا:
ماوه‌ی ١٠٠ ڕۆژه من، ٦٠ ڕۆژیشه زیندانییان له زیندانه‌كان به‌رخۆدان ده‌كه‌ن. ئه‌م گۆشه‌گیرییه نوێ نییه، ٢٠ ساڵه بێ ناوبڕ به‌رده‌وامه. ئێستا هه‌موو كوردان گۆشه‌گیر كراون، گۆشه‌گیری به‌ته‌واوی وه‌ڵاتدا بڵاوبووه‌ته‌وه. هیچ ئیراده‌یه‌ك به‌ته‌نیا له دوورگه‌یه‌كدا نه‌هێڵدراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ستگیریش كرابن له‌پێناو ئازادی تێنه‌كۆشاون. به‌ڵام به‌ڕێز ئۆجالان ئه‌مه‌ی سه‌رخست. چالاكییه‌كه‌ی ئێمه وه‌های كرد كه گۆشه‌گیریی ٢٠ ساڵه كه‌مێك ببینرێت. پێشتریش له دژی گۆشه‌گیری چالاكی ده‌كران، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك له ڕۆژه‌ڤدا نه‌ده‌هێڵدرا.
مرۆڤێك ده‌توانێت ١٠٠ ڕۆژ به‌رخۆدان بكات؟ به‌ڵێ ده‌توانێت. له‌م چالاكییه‌دا من تێگه‌یشتم كه مرۆڤ په‌رجوویه‌كه كه به هێزی مێشك پێكهاتووه. له‌م چالاكییه‌دا من مردنم له‌به‌رچاو گرت، باوه‌ڕم به به‌رخۆدان كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ش مێشكم منی به‌ڕێوه‌برد. من له دژی ئه‌م ناحه‌قی و به‌دئه‌خلاقییه به‌رخۆدان ده‌كه‌م. هه‌تا من نه‌ڵێم به‌سه، جه‌سته‌كه‌م ناڵێت به‌سه.
له ڕۆژی سه‌ده‌مینداین، په‌رله‌مانتارانمان و منیش به‌رخۆدان ده‌كه‌ین. به باوه‌ڕه‌وه جه‌سته‌ی خۆمان دایه به‌ر ئه‌م چالاكییه، مردنم له‌به‌رچاو گرت. یان سه‌رده‌كه‌وت، یانیش هه‌تا گۆشه‌گیری هه‌ڵده‌گیرا جه‌سته‌م ده‌دایه به‌ر مردن. به‌م تێڕوانینه مێشكم جه‌سته‌ی منی به‌ڕێوه‌برد. جه‌سته‌م ده‌توێته‌وه، به‌ڵێ ئاگام لێیه، به‌ڵام هیچ له وره و هێزم كه‌م نابێته‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی له دژی ئه‌م ناحه‌قی و بێ حقووقییه شتێك ده‌كه‌م، دڵم ئاسووده‌یه. هه‌روه‌ها هه‌تا من ڕێگه نه‌ده‌م، جه‌سته‌م پاشه‌كشه ناكات.
ئه‌وانه‌ی بێده‌نگن من ده‌كوژن
ئه‌وانه‌ی له به‌رانبه‌ر ئه‌م چالاكییه بێده‌نگ ده‌مێننه‌وه، من ده‌كوژن... ئه‌م چالاكییه بۆ كۆمه‌ڵگه ئه‌زموونێكه. ئه‌وانه‌ی ناتوانن ئه‌م ئه‌زموونه سه‌ربخه‌ن سبه‌ینێ ناتوانن بڵێن [ئێمه داكۆكیكاری مافه‌كانین و مرۆڤین]. ئه‌گه‌ر ژن باوه‌ڕ بكات، هیچ هێزێكێك ناتوانێت ژنان له‌و به‌هایانه دووربخه‌نه‌وه كه باوه‌ڕیان پێیان هه‌یه، چونكه ژن كاتێك باوه‌ڕی كرد به‌ڵنیاییه‌وه سه‌رده‌كه‌وێت.
بێگومان منیش ده‌مه‌وێت ساخ بم و ببینم كه ئاشتی له‌م وه‌ڵاته‌دا به‌رقه‌رار بووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر قوربانی پێویست بێت، بێ دوودڵی من قوربانییه‌كه ده‌ده‌م. له‌به‌رئه‌وه به وره و باوه‌ڕییه‌كی گه‌وره‌وه به‌ره‌ده‌وامم. ده‌یان نامه له زیندانه‌كانه‌وه دێن، هه‌موو هه‌ڤاڵانی زیندان هه‌زار جار له‌و كه‌سانه ئازادترن كه له ده‌ره‌وه‌ی زیندانن. له ڕاستیدا گۆشه‌گیركراوه‌كان ئه‌وانه‌ن كه له ده‌ره‌وه ده‌ستیان له به‌رخۆدان به‌رداوه. ئه‌وه‌ی من له‌سه‌رپێ ده‌هێڵێته‌وه، به‌رخۆدانی زیندانه‌كان و به‌رخۆدانی به پێشه‌نگایه‌تیی ژنه. ڕێكردنی ١٠٠ ڕۆژه‌ش چالاكییه‌كه به پێشه‌نگایه‌تیی ژن. به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ژن باوه‌ڕی پێ هه‌بێت، دونیا ده‌گۆڕێت و ئاشتی به‌دیدێت، ئه‌گه‌ر ژن باوه‌ڕ بكات خۆشبینییه‌كی گه‌وره باڵ به‌سه‌ر دونیادا ده‌كێشێت. یان ئازاد ده‌بین یان هیچ.»
s.m