گەریلا ئەزنار بە شێعرێک باس لە بەرخودانی حەفتانین دەکات
عەرەب ئەزنار گرکێ لەگێ گەریلای یەژاستار بەرخودانی هاوڕێکانى لە حەفتانین بە شێعرێک دەگێڕێتەوە.
عەرەب ئەزنار گرکێ لەگێ گەریلای یەژاستار بەرخودانی هاوڕێکانى لە حەفتانین بە شێعرێک دەگێڕێتەوە.
گەریلای یەژا ستار عەرەب ئەزنار گرکێ لەگێ بە شێعرێک باس لە بەرخودانی هاوڕێکانی لە حەفتانین دەکات.
گەریلا ئەزنار لەبارەى هۆکاری نوسینی ئەو شێعرەوە وتی "بەرخودان لە حەفتانین توڕەیی دڵی ئێمە لە دژی داگیرکەری دەخاتەڕوو".
هەستی گەریلا ئەزدا لەبارەى بەرخودانی حەفتانینەوە لە چوارچێوەى ئەم شێعرەدا بەمشێوەیەیە:
لەسەر کوردان فەرمانە
لە جەنگی حەفتانین شەڕ و بەرخودانە
دەنگی تۆپ و تەیارەیە
شاگردەکانی ئۆجالان گەریلانە
وەڵامی هەموو هاواری منداڵان و لاواندنەوەى دایکانە
گەریلان، ئامانجیان لە ناوبردنی نەیارانە
رزگارکردنی هەموو شوێنە داگیرکەراوەکانە
گەریلان، شکۆ و بەرخودانە
ئەوانەى هێشتا نازانن ئەمانە کێن، با بڕۆن سەیر بکەن ئەوەتا لە جەنگی حەفتانیندانە
وەک هەورە بروسکە لە نەیاران دەدەن، داگیرکەران لە بەردەمیاندا رادەکەن
ئامانج و خواستیان بەدیهێنانی ئەمانەتی شەهیدانە
رق و توڕەیی لە ناخیاندایە بۆ تۆڵەکردنەوە لە داگیرکەراندایە
ئەوەیە گەریلا، لەسەر چیاکانن، بۆ گەلی خۆیان فیداینە
چونکە بۆ رۆمانی رێبەر ئاپۆ بەدیهێنانە
ئەوە گەریلانە، قارەمان و جگەر پۆڵانە
"لە پێناو ژیانێکى ئازاد دا"
گەریلای یەژاستار ئەزنار گرکێ لەگێ لە دوای خوێندنەوەى بە سۆزی شێعرەکەى و لە کۆتایی وتەکانیدا بانگەوازی بۆ گەل هەبوو و وتی "گەلەکانمان دەبێت بۆ بەدیهێنانی ژیانێکى ئازاد راپەڕن و لە دژی نادادی بەرەنگاری بکەن".
ژ.ت