گەریلا ئەو مرۆڤانەن کە دەیانەوێت خەیاڵەکانیان جێبەجێ بکەن

گەریلا ئەو مرۆڤانەن کە نایانەوێت خیانەت لە خەیاڵی منداڵی خۆیان بکەن. ئەو مرۆڤانەن بە تەنها خەیاڵ ناکەنەوە، بەدوای خەیاڵەکانیان دەڕوون و هەوڵ دەدەن جێبەجێیان بکەن.

سەنار مەتە (حەقی شیار) کە وتەبێژی گەنجان بوو و بەو شێوەیە پێشەنگایەتی بۆ قەڵغانی زینوو ژرد، دوای ئەوەی بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو لە ٢٤ی تشرینی یەکەم شەهید بوو. هەموو ساتەکانی ژیانی گەریلاتی خۆی خۆڵقاند و لە نووسینەکانیدا باسیشی کرد.

سەنار مەتە لە ساڵی ١٩٨٢ لە تەتوان لەدایک بووە و لەناو کۆمەڵگایەکی وڵاتپارێز گەورە بوو. وەک زۆرێک لە گەنجان ناچار بووە لە خاکەکەی دووربکەوێتەوە و چووەتە شارەکانی تورکیا. سەنار مەتە لەنێوان ساڵەکانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٥ بەشداری لە چالاکی تێکۆشانی ئازادی کورد بوو.

بۆ مافەکانی گەلی کورد و بۆ چارەسەری دیموکراتیک لەدژی داگیرکەری کوردستان  لەگەڵ گروپێک لە گەنجان لە ساڵی ٢٠٠٥ خۆیان گەیاندە قەندیل و بە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی داواکانیان ئاشکرا کرد و سەنار مەتە بوو بە وتەبێژی ئەو گروپە.

مەتە تێگەیشت بە بێ شەڕێکی بەهێز لەدژی دەوڵەتی تورک ناتوانن ئازاد ببن و بەو تێگەیشتنە بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد.

سەنار مەتە لە بەهدینان، زاپ، خنێرە ، خواکورد و هەرێمەکانی تر تێکۆشانی کرد. هەموو ساتەکانی گەریلای بە شێوەیەکی نوێ خوڵقاند و بیرەوەریەکانیشی نووسیەوە.

سەنار مەتە لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ لە نووسینێکی خۆیدا بەم شێوەیە باسی گەریلایەتی دەکات:

"پێویستە مرۆڤ چ شتێک تێکەڵ بە گەریلایەتی بکات بۆ ئەوەی واتادارتر ببێت و بژین؟ زۆر کەسمان لەسەر ئەم بابەتە بیر دەکەنەوە. هەندێکمان بە چاوی نرخ و هەندێکمان بە چاوی ڕۆمانتیزمی شۆرشگێری تەماشای ئەم پرسە دەکەن. گەریلایەتی بە ناوی مرۆڤایەتی و گەل هەلویستێکی یەکسان و ئازادە. لەدژی زۆرداری دڕەندە و قەڵات داگیرکەری تەسلیمنەبوون و ئاڵای بەرخۆدانە. هەندێک کەس دەڵێن، چۆن دەبێت لەناو گەریلادا کاری منداڵانە هەبێت. منداڵان خاوەن جیهانێکی جیاوازن، وەک خەون و خەیاڵ، وەک گەران بە دوای واتە. وەک بینینی ژیان وەک یاریەک. دەبێت هەر خەون و خەیاڵێکی منداڵان بە پێی بارودۆخی ژیانی ئەو بێت. لەبەرئەوەی زۆربەی کۆمەڵگا هەژارە، زیاتر بیر لە دۆخێکی باشتر و یەکسان و ئازاد دەکەنەوە.

سەرۆک ئاپۆ پەیوەندی خەیاڵی مندالان بە شەڕ و مەرخی کۆمەڵگاوە دەبەستێتەوە و دەڵێت، 'من هیچ کاتێک خیانەت لە خەیاڵەکان خۆم لە ناو کۆمەڵگادا ناکەم'. پرسەکە هەمووی بەم شێوەیەیە. بە بۆچوونی من خەون و خەیاڵی مندالێتی پاک و بێگۆمانن. کێشەکە لەبەرئەوە کە مرۆڤ تا چەند پابەندی خەیاڵەکانی لە منداڵیدایە و چەند خیانەتی لێکردووە. کاتێک مرۆڤ لەم چوارچێوەیەدا بیر لە گەریلایەتی دەکاتەوە ئەو کاتە دەتوانینن بلێین گەریلایەتی ئەو کۆمەڵگایەیە کە مرۆڤ نایەوێت خیانەت لە خەیاڵی منداڵی خۆی بکات. کۆمەڵگای خەیاڵپەرەستەکان نییە، بەڵام خەیاڵی ئەو مرۆڤانەیە کە بەدوای خەیاڵی خۆیاندا دەگەرێن و هەوڵ دەدەن جێبەجێ بکەن. منداڵان هەموو ساتێکی ژیانیان وەک یاری دەژین. لەناو گەریلایەتیدا هیچ جیاوازیەک نییە، بەڵام یاریی گەریلا هەندێک مەترسیدارترن."

ف.ق