گەریلا تی‌ڤی، دیمەنی چالاکی گەریلای لە گردی کانی‌ڕەش، بڵاو کردەوە

گەریلا تی‌ڤی، دیمەنی چالاکیەکەی ١ی شوبات/١٢ی ڕێبەندان-ی بلاو کردەوە کە لە دژی سوپای تورکیا لە گردی کانی‌ڕەش-ی سەر بە شەمزینان ئەنجام درابوو.

 

لەو چالاکییەدا کە گەریلا تی‌ڤی بڵاوی کردۆتەوە، ٢سەربازی تورکیا کوژرا بوون و ٢ی دیکەش بریندار ببوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە، دەربارەی چالاکییەکە، ئەو زانیارییانەی دا:

''کاتژمێر ١٤:٠٠ی ڕۆژی ١ی شوبات، هێزەکانی ئێمە لە دژی سوپای تورکیا لە گردی کانی‌ڕەش-ی شەمزینان-ی سەر بە جۆلەمێرگ، چالاکییەکیان پێكهێنا. لەو چالاکییەدا سەنگەر و کەرەڤانەکانی دوژمن بە توندی کەوتوونەتە بەر گورزی گەریلا. لە چالاکییەکەدا ژمارەیەک سەربازی سوپای دوژمن کوژراو و بریندار بوون. ئەوەندەی پشتڕاست کراوەتەوە ٢ سەرباز کوژراون و ٢ی دیکەش بریندار کراون. لەدوای چالاکییەکە، سوپای تورکیای داگیرکەر، هەرێمەکەی توپباران و خۆمپارەباران کرد. دواتر سوپای تورکیای داگیرکەر، کوژراو و بریندارەکانیان به هێڵیکۆپتەری سیکۆرسکی لە هەرێمەکە دوور خستەوە".