گەریلا تی ڤی چالاکی گردی لێلیکانی بڵاوکردەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی ٢١ی شوباتی گردی لێلیکانی سەر بە هەرێمی خواکورکی، لەدژی سوپای داگیرکەری تورک بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ٤ سەرباز کوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیا ٢١ شوبات کاتژمێر ١٢:١٥ لەدژی سوپای دەوڵەتی تورک لە گردی لێلیکانی هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە لە نزیکەوە گورزی گەورە لە سەنگەرەکانی دوژمن درا، ٤ سەنگەر تێکشکێنران و بە پێی زانیاریەکان ٤ سەرباز کوژران.

دوای چالاکیەکە کاتژمێر ١٨:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکانی داگیرکەران دەڤەری کەتۆبەریان بۆردوومان کرد. یەکینەکانمان بە سەلامەتی دوای چالاکیەکە گەیشتنە بارەگاکانی خۆیان."

ف.ق