گەریلا تیڤی ڤیدیۆی دانپێدانانی کۆنتراگەریلایەکی بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆى دانپێداننی کۆنترا گەریلایەک بە ناوی ئیرۆڵ تەکینی-ی کە لە رۆژی ٢٨ی ئەیلول لە ناوچەی شەمزینان-ی جولەمێرگ سزاد درابوو بڵاوکردەوە.

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی دانپێداننی کۆنتراگەریلایەکی بەناوی ئیرۆڵ تەکینی بڵاوکردەوە کە دەستی هەبووە لە شەهیدکردنی ٨ گەریلای و ٢ وەڵاتپارێزدا.ئەم کۆنتراگەریلایە لە ڕێکەوتی ٢٧ی ئەیلوول لەناوچەی شەمزینان-ی جولەمێرگ لەلایەن گەریلاوە سزادرابوو.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، " هێزەکانمان لە ڕۆژی ٢٧ی ئەیلوول لەناوچەی شەمزینان-ی جولەمێرگ کۆنتراگەریلایەکیان بەناوی ئیرۆڵ تەکین گەیاندەسزای خیانەتەکەی خۆی. ئەوکەسە لە ساڵی ٢٠١٧ و٢٠١٨ هاوکاری دوژمنی کردووە بۆ هێرشکردنەسەرگەریلاکانمان ودەستی هەبووە لە شەهید خستنی ٨ گەریلا و٢ وەڵاتپارێزدا.

هەپەگە دەستنیشانی کردووە کە با هەموو رای گشتی ئاگاداربن کە هۆکاری بەسزاگەیاندنی ئەو کۆنتراگەریلایە بەشداری کردن بووە لە شەهید خستنی هەڤالانی ئێمەدا. گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەدژی هەموو جووڵەیەکی کۆنترا گەریلایی ڕادەوەستن و وەڵامی پێویست دەدەنەوە.

ڤیدیۆی دانپێداننی کۆنتراگەریلاکە.....

ک-ش