گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی ٣ی ئەیلولی هێزەکانی گەریلا لە ناوچەى خانتووی حەفتانین بڵاوکردەوە، کە حەفارەیەکى گەورەی سوپای تورکی داگیرکەری تیادا تێکشکێنرا و داگیرکەرێکیش لەو چالاکییەدا سزادرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەى ئەو چالاکییەوە رایگەیاند:
"لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیی جەنگی حەفتانین دا هێزەکانمان ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە کاتژمێر ١١:١٠ دا لە شاخی موخابەرە لە ناوچەى خانتوری حەفتانین لە حەفارەیەکى سوپای تورکی داگیرکەریان دا، کە سەرقاڵی دروستکردنی سەنگەر بوو. لەو چالاکییەدا حەفارەکە تێکشکێنرا و داگیرکەرێکیش کە حەفارەکەى بەکار دەهێنا سزادرا".
ژ.ت