گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکەی ئاڤاشینی بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی هەپەگەی بڵاوکردەوە کە لە ڕێکەوتی ٢٤ی ئایارلە گردی خۆدێ لە دژی سوپای تورکیا ئەنجام درابوو. لەوچالاکییەدا ٧سەربازکوژران و سەربازێکی تریش برینداربوو.
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکی گەریلاکانی هەپەگەی بڵاوکردەوە کە لە ڕێکەوتی ٢٤ی ئایارلە گردی خۆدێ لە دژی سوپای تورکیا ئەنجام درابوو. لەوچالاکییەدا ٧سەربازکوژران و سەربازێکی تریش برینداربوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی ئەوچالاکییە ئەم زانیارییانەی ڕاگەیاندبوو:
" لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید ڕوونیا و شەهید باگەردا کە لەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە، هێزەکانمان لەڕێکەوتی ٢٤ی ئایاردا لە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکدا لەسێ قۆڵەوە یەکەیەکی سوپای تورکیای داگیرکەریان کە لە ناوچەی گرانای بەروە گردی خودێ-ی ئاڤاشین دەچوون کردە ئامانج. لەوچالاکییەدا ٧ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژران وسەربازێکی تریش برینداربوو. لەوچالاکییەدا گەریلاکان چوونە سەرجەنازەکانی دوژمن و دەستیان گرت بەسەرچەک و تەقەمەنییەکانیاندا. لەوکاتەداهەلیکۆپتەرێکی سوپای تورک هاتەهەرێمەکەوە کە لەلایەن گەریلاوە کرایە ئامانج. دوای چالاکییەکە سوپای تورک ناوچەکەی بۆردومانکرد. هێزەکانی ئێمە بەسەلامەتی گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.
لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیدا هێزەکانمان ڕۆژی ٢٣ی ئایار کاتژمێر ١٧:٣٠ خولەک لە نزیک گردی خودێ-ی هەرێمی ئاڤاشین لە دژی تیمێکی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا. سوپای تورک لەڕێگەی هێلیکۆپتەروە کوژراوەکانی خۆی گوواستەوە."
ک-ش