گەریلا دەوران باسی نوشیندا ئامەدی کرد
گەریلا دەوران باسی لە یەکێکە لە گەریلاکانى یەژاستار بە ناوی نوشیندا ئامەد کرد، کە ساڵی ٢٠١٩ شەهید بووە.
گەریلا دەوران باسی لە یەکێکە لە گەریلاکانى یەژاستار بە ناوی نوشیندا ئامەد کرد، کە ساڵی ٢٠١٩ شەهید بووە.
کاتێک گەیشتینە خاڵی کۆتایى، دەستەیەک گەریلا لە دەوری ئاگرێک دانیشتبوون و پێشوازییان لێکردین. لە ناو بێدەنگیى بەفردا و بە چاییەک وردە وردە بەشداریمان لە گفتوگۆکانیاندا کرد. گەریلا دەوران وتی "نهێنیی چیا لە دۆستایەتدا شاراوەتەوە" و باسی گەریلا نوشیندای کرد، کە پێکەوە بەشداریى ژمارەیەکى زۆر چالاکییان کردووە. کاتێک باسی ئەوی بۆ کردین وێنەیەکى پیشانداین.
شورکان جافری لە ئامەد دایکبوو بوو و لە دژی دوژمنایەتیى دەوڵەت بەرامبەر بە کورد گەیشتبووە ئەو قەناعەتەى کە دەبێت کارێک بکرێت و لە ساڵی ٢٠١٥دا بەشداری ریزەکانى گەریلا بوو. شوکران کە دەستى بە ژیانێکى نوێ کرد، ناوەی "نوشیندا ئامەد"ی بۆ خۆی هەڵبژارد. شوکران ئیدی وەک یەکێک لە گەریلاکانى یەژاستار بە ناوی نوشیندا ئامەدەوە دەناسرا. لە ماوەیەکی کورت دا بەهۆی لێهاتوویى و رەنگینی و هاوڕێیەتییەوە خۆشەویستیى چووە دڵی هەڤاڵەکانییەوە. گەریلا نوشیندا ئامەد بەبێ ترس بەشداریى ژمارەیەکى زۆر لە چالاکییەکانى دەکرد. لە ساڵی ٢٠١٨دا لە شەڕێکدا لە دژی سوپای تورک، قارەمانانە شەڕی کرد و چووە کاروانى شەهیدانەوە.
گەریلا دەوران کاتێک باسی بیرەوەرییەکانی خۆی لەگەڵ نوشیندا کرد، سەرنجی خستە سەر هەوڵەکانى بۆ گۆڕین و واتادارکردنى ژیان. دەوران بەمشێوەیە باسی هەڵوێستی نوشیندای لە کاتی چالاکیەکدا کرد و وتی "ئامادەکاری بۆ چالاکییەک کرابوو. ئێمە چوار هەڤاڵ بووین و بەڕێکەوتین. دەبوایە ئێمە زۆر بڕۆیشتینایە و ئەویش راوەستانى بۆ نەبوو. لەبەر ئەوەى بەهار بوو ئاوی چەمەکە بەرزبوو بووە. ئێمە دوودڵ بووین لەوەد کە لە چەمەکە بدەین یان نا، نوشیندا یەکڕاست هاتە پێشەوە وتی "با بە دەست یەکتر بگرین و وەک بازنەیەک پێکەوە چەمەکە تێپەڕێنین". پێداگری و بڕیارمەندی و ئازایەتیى کاریگەریی لەسەرمان دروستکردبوو. ئەوە لە پێشەوە و ئێمەش بە دوایدا لە چەمەکە پەڕیینەوە".
ژ.ت