گەریلا: ساڵی ٤١هەمین دەبێتە ساڵی سەرکەوتن وئازادی

گەریلا کە بە باوەڕێکی مەزنەوە خۆیان بۆ٤١هەمین ساڵیادی پەکەکە ئامادە دەکەن وتیان،" لەدژی دوژمن بەردەوام وەڵامێکمان هەیە، 'یاسەرکەوتن،یاسەرکەوتن'. بێجگە ئەوە شتێکی دیکە نییە."

 

گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستارئاماژەیان بە دەسکەوتەکانی ٤٠ساڵی خەباتی پەکەکە کرد و وتیان، بۆئەوە کە ساڵی ٤١هەمین بکەینە ساڵی سەرکەوتن دەبێت،ئەرکوبەرپرسیاریەتیەکانمان بەباشی بەڕێوەبەرین،

گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستاربۆئاژانسی هەواڵی فورات قسەیان کرد.گەریلاکان ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان لە شەهیدان، گەلی کوردستان، هەمووگەلان و ڕێبەری گەلی کەرد پیرۆزکرد.

یان سەرکەوتن یان سەرکەوتن

هێڤیدارشەڕڤان: تێکۆشانی ٤٠ساڵەی ئێمە بەردەوامە. سەرەنجی هەموو جیهان لەسەرئێمەیە. هێزە دەسەڵاتدارەکان بەردەوام چاوەڕوانی لەناوچوونی پەکەکەن. بەڵام لەکاتە سەختەکاندا ڕێگە بۆپەکەکە ڕۆشن دەبێتەوە. تەڤگەری ئازادی هەنگاوی گەورە دەنێت وپێش لە تەسفیەکردن دەگرێت. لەدژی دوژمن بەردەوام یەک وەڵامی ئێمەهەیە. ئێمە بوونمان هەیە. ئێمە لەدژی ئامانجەکانی دوژمن کە هەوڵی لەناوبردنی ئێمەدەدات تێکۆشان دەکەین. بێجگە لە ' یان سەرکەوتن،یان سەرکەوتن' هیچ بەدیلێکی دیکە بۆئێمە بوونی نییە.

' رۆحی بناغەیی ژیانی ئازاد ڕێبازی سەرەکییە'

چەکدارئارتێش: کاتێک کە باسی پەکەکە دەکرێت، ڕۆح، ئیرادە، هیوا، ژیان، ئازادی و تێکۆشانی گەلی کورد دەخاتەوە بیری مرۆڤ. دەوڵەتی تورکیا ئەمە ٤٠ساڵە بە قیزەون ترین شێواز هێرش دەکاتە سەرگەلی کوردو تەڤگەری ئازادی. لەڕێگەی شەڕی تایبەت لە ساڵی ١٩٧٨ دەستی بەهێرش کردووە. پەکەکە هەرڕۆژ وهەرساڵ سەردەکەوێت. بەوسەرکەوتنانەوە ساڵی ٤١هەیمین خەباتی خۆی دەست پێکردووە. دوژمن سەرناکەوێت، بەهۆی ئەوەی کە پەکەکە ڕۆحێکی بناغەیین وژیانی ئازاد ڕێبازی خەباتەکەیەتی."

پەکەکە کۆتایی ناێت، بەردەوام گەورەتردەبێت

حسێن تاخکێ: تێکۆشان وبەرخۆدانی پەکەکە لەبەرچاودایە. دوژمن هەرساڵ دەڵێت کە ' ئێمە کۆتایی بەپەکەکە بهێنین'.  بەڵام پەکەکە بەردەوام گەورەتردەبێت. چالاکییەکانی گەریلا، بەرخۆدانی گەلی کورد ئاشکرایە. دوژمن ناچارە کە بەردەوام قسەکانی خۆی دووپات بکاتەوە، بەڵام بۆ ئێمە هیچ بایەخێکی نییە. چی ڕوودەدات بابیدات ٤١هەمینی ساڵی پەکەکە دەبێتە ساڵی سەرکەوتن. دوژمن لەناوچیاکا ئازادەکاندا تێکشکاوە. هێزی نەماوە. بێجگە لە تانک وتۆپ وفڕۆکە شتێکی دیکەی نییە. تێۆشانی ئێمە هەتاکو سەرکەوتنی یەکجاری بەردەوام بێت.

دوژمن تێکشکاوە

خالێس ئامەد: ٢٧ی مژدار ڕێگەی بۆ گۆڕانێکی گەورە کردەوە. دوای شەهید بوونی هەڤال حەقی قەرار، ڕێبەرایەتی بڕیاری دامەزراندنی پارتەکەی دا. ئەو بڕیارە دۆخی کوردستان وڕۆژهەڵاتی ناوینی گۆڕیی. لە٢٧ی مژداردا گەل ڕاپەڕین. ئەوە بە ماندووبوونی ڕێبەرئاپۆ مسۆگەربووە. تێکشکاندنی دوژمن لەکوردستان لەبواری سەربازی، سیاسی وکۆمەڵایەتی لەبەرچاودایە. ٤١هەمین ساڵی پەکەکە دەبێتە ساڵی سەرکەوتنی گەلی کورد وهەموو گەلانی بن دەست لەڕۆژهەڵاتی ناوین. ساڵی داهاتوو ساڵی ئازادی ڕێبەرئاپۆیە.

خەبات کردن لەناوپەکەکە بەختێکی گەورەیە

نوودا ساسۆن: پەکەکە لەهەموو بوارێکەوە مۆرکی خۆی لە ڕووپەلی مێژوو داوە. ڕۆحی گەلی بەرخودێر لەسایەی پەکەکەوە ژیاوەتەوە و گەییشتووەتە ئاستێکی بەرز. لەسایەی شەهیدانی ئێمەوە ٤٠ساڵەی پەکەکەمان دەربازکرد وئیستا لەساڵی ٤١هەمینداین. شانازییەکی گەورەیە کە ئێمە لەناوئەم تەڤگەرە خەبات دەکەین."

ک-ش