گەریلا لە زاپ وئاڤاشین هەکیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیای داگیرکەریان کردە ئامانج

هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرلە ناوچەی زاپ وئاڤاشین-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەلایەن گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستارەوە کرایە ئامانج.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکییەکانی گەریلاکانی لە ناوچەی زاپ و ئاڤاشین ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:  "لەڕۆژی ١٦ی تەشرینی دوویەم /٢٥ی خەزەلوەرلەکاتژمێر ١٥:٣٠ خولەکدا ٢ هەلیکۆپتەری جۆری( سکورسکی) سوپای داگیرکەری تورکیا لەکاتی سوڕانەوە بەسەر ناوچەی زاپ-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کرانە ئامانجی گەریلاکانی ئێمە. بەهۆی ئەوگورزە کە هێزەکانی ئێمە وەشاندیان هەلیکۆپتەرەکان بەناچارناوچەکەیان چۆڵکرد.

لە ڕۆژی ١٧ی تەشرینی دوویەم/٢٦ی خەزرڵوەرلە کاتژمێر ١٤:٣٠ خولەکدا هەلیکۆپتەرێکی دیکەی سوپای تورکیای داگیرکەرلەکاتێکدا بەسەردۆڵی مەرڤانووس-ی ناوچەی ئاڤاشیندا دەسووڕایەوە، کرایە ئامانجی هێزەکانی ئێمە. هەلیکۆپتەرەکە بەناچار ناوچەکەی بەجێ هێشت."

٢گەریلا شەهید بوون

لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە ، لەناوچەی زاپ بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیاوە ٢ گەریلا شەهید بوون. لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەم زانیارییانە بڵاوکراوەتەوە:

" لە ڕۆژی ١١ی تەشرینی دوویەم/٢٠ی خەزەلوەردا فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرناوچەی زاپی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایی بۆردومان کرد. بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە دووهەڤاڵی ئێمە بەناوەکانی ئانوک و ئاگر شەهید بوون.

هەردووهەڤاڵی ئێمە لەناوچەی گم گم-ی مووش بەشداری ناوڕیزەکانی گەریلا بوون، لەڕۆژی دەستپێک هەتا دواڕۆژ لەسەرڕێبازی ئایدۆلۆژی سەرۆک ئاپۆ کاروخەباتیان دەکرد. بەهلوێست وجەسارەتی نموونەیی خۆیان ورەیان بەهەڤالانی خۆیان دەدا.

سەرخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی هەڤالانمان ئاگروئانوک و گەلی کورد دەکەین. ئێمە وەک گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بەڵێن دەدەین کە هەتاکو گەییشتن بەئازادی وسەرفەرازی و ئامانجی شەهیدەکانمان بۆ یەک چرکە لەتێکۆشان ڕانەوەستین."

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان ئاوەهایە:

ناو: ئاگر ڤاروت

ناوپاشناو: دیار ئوزتورک

شوێنی لەدایک بوون: مووش

ناوی دایک – باوک: شکرناز- نژاد

شوێن و بەڕواری شەهید بوون: ١١ تەشرینی دوویەمی ٢٠١٨/هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

ناو: ئانوک هێرش

ناوپاشناو: نوورئەلا یاشار

شوێنی لەدایک بوون: مووش

ناوی دایک – باوک: زولیخا – عەبدول جەلیل

شوێن و بەڕواری شەهید بوون: ١١ تەشرینی دوویەمی ٢٠١٨/هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

ک-ش