گەریلا لە سەربازانی تورکیدا کە دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کردبوو: ١٢ سەرباز سزادران

هێزەکانی گەریلا لە گەڤەڕ چالاکیان لەبەرانبەر سەربازانی سوپای توورک ئەنجامدا کە دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کردبوو. لە چالاکیەکەدا فەرماندەیەک و چاوشێکی پسپۆڕ و بە گشتی ١٢ سەرباز سزادران، ٣ گەریلاش شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، ٢٧ی تەموز هێزەکانیان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوام  چالاکیان ئەنجامداوە. هەپەگە وتی،"سەرلەبەیانی تا ئێوارە هێزەکانمان لە شەشدارا، پیربولا، گردی کۆردینە و گردی تونێل لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامداوە. لە چالاکیەکاندا ژمارەی ئەو سەربازانەی کە سزادراون و برینداربوون نەزانراوە."

گورز لە هەلیکۆپتەرێک وەشێنرا

هەپەگە ئاماژەی بەوەشکرد هەمان ڕۆژ هێزەکانیان لەدژی هەلیکۆپتەرێکی کۆبرا و سکۆرسکی کە بۆ چالاکی هاتبوونە دەڤەرەکە لە دوو لاوە گورزی سەرکەوتووان لە کۆبرا و سکۆرسکی داوە.

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

شۆفڵێک تەقینرایەوە

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان ٢٧ی تەموز کاتژمێر ١١:١٠ لە چەلێی جۆلەمێرگ لەنێوان گردی هێرش و خەرەگۆلدا لەدژی شۆفڵێک کە ڕیگای بۆ سەربازان دروست دەکرد، چالاکیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامدا شۆفڵەکە تەقێنراوەتەوە و سەربازێکی دوژمن سزادراوە."

لەدژی گردی قەرتەل هێرشی ئاسمانی

٢٧٧ی تەموز فڕۆکە جەنگیەکانی شەڕی سوپای داگیرکەری گردی قەتەلی هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان کرد. لە هێرشەکەدا هاوڕێکانمان تێکۆشەر و هەڵمەت شەهید بوون. ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان دواتر بە فراوانی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.

لە گەڤەڕ ١٢ سەربازی دوژمن سزادران

١١٩ی تەموز سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری گەرزای سەربە مێرگەزەری ناوچەی گەڤەری جۆلەمیرگ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. لەنێوان هێزەکانمان و هێزەکانی دوژمندا شەڕێکی سەخت ڕوویدا. لەو چالاکیەکەدا کە زۆر بە بەهێزی لە دوژمندرا، فەرماندەیەکی سەربازی، چاوشێکی پسپۆڕ و بە گشتی ١٢ سەربازی دوژمن سزادران. لە ئەنجامی شەڕدا ٣ هاوڕێمان کە بە قاڕەمانی شەریان کرد شەهید بوون. ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: ئەحمەد جیزرە

ناو و پاشناو: عیسا ئەرەن

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک: ڕەبیعە و بەهادین

شوێن و مێژووی شەهادەت: گەڤەڕ / ١٩ی تەموزی ٢٠٢٠

نازناو: چەکدار زیلان

ناو و پاشناو: فرات ئەریشەن

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: فەریزدە و بەهجەت

شوێن و مێژووی شەهادەت: گەڤەڕ / ١٩ی تەموزی ٢٠٢٠

نازناو: سمکۆ زەردەشتی

ناو و پاشناو: ماهیر ئەدیش

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک: زولەیخا و رەئوف

شوێن و مێژووی شەهادەت: گەڤەڕ / ١٩ی تەموزی ٢٠٢٠

هاوڕێکانمان ئەحمەد، چەکدار و سمکۆ لە شارە جیاوازەکانی کوردستان لەدایکبوون و لە کاتی جیاوازدا بەشداریان لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد. بە پەروەردە و پراکتیکی قوڕس بە گەریلایەتی کە لە گۆڕەپانی شەڕ فێربوون، لە ماوەیەکی کەمدا لەو شوێنانەی کە شەڕێکی گەورە ڕوویداوە، لەدژی دوژمن بەرخۆدانێکی بێوێنەیان پیشانداوە. لەدژی سیاسەتی دیلگرتنی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لەسەر گەلی کورد، بۆ ئازادی گەلەکەمان تا گولەی کۆتایی شەڕیان کرد و بوونە هاوڕێی فیداییمان.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدەکانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەین لەسەر بناغەی مێژووی بەرخۆدان کە شەهیدەکانمان خوڵقاندوویانە، تا بەدەستهێنای ئازادی، تێکۆشانمان بەردەوامی پێبدەین."

ف.ق