گەریلاکانی هێزی پاراستنی کوردستان بە شێواز و تاکتیکی نوێ گورزی کوشندە لە سوپای تورک دەدەن. گەریلاکان لە هەرێمی سەرحەد لەو بابەتە لە پێشەوەن. ئێمەش ویستمانی رای گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار لەسەر ئەو چالاکییانە وەرگرین.
"بۆ سەردەمی نوێ سەرەتایەکی خۆشە"
مەزلوم رۆژهەڵات یەکێک لە گەریلاکانی هەپەگە وتی: "بەڕاستی چالاکییەکی زۆر سەرکەوتوو بوو. ئەو ناوچەیەی کە هەڤاڵان چالاکییان تێیدا ئەنجام دا نەگونجاو و سەخت بوو بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت بە شێوەیەکی شاراوە هەڵسوکەوت بکات، بۆیە پێیوستی بە تاکتیکی باش هەبوو. بەڕاستی تاکتیکێکی باشە کە گەریلا لە دوژمن بدات و دواتریش لە چاوەڕوانی ئەوە بێت کە جارێکی تر لەو هێزانە بدات کە بە هاواری هێزەکانی دوژمن هاتوون.
هەڤالان ماوەیەک لەوە پێش لە هەرێمی سەرحەد بەو شێوازە چالاکیان ئەنجام دا و شێوازێک سەرکەوتوو بوو، بەڵام کاتێک مرۆڤ سەرنج دەداتە سەر ئەو شوێنە، کە چالاکیی تێدا ئەنجام دراوە، واتە ئیدر بەڕاستی ناوچەیەکی پڕ لە مەترسی و ریسکە. میدیای تورک هەرچەندە کوژراوەکانی خۆیشی بشارێتەوە، کوژراوانی دوژمن سەرووی ٢٠ کەسەوەن، چونکە لە ئۆتۆمبیلە سەربازییەکاندا لەناودەبرێن. لەناو هەر ئۆتۆمبیلێکدا لانیکەم ١٠ -١٥ سەرباز هەن. ئەو ئۆتۆمبیلانەی کە دواتر دێنە شوێنەکەش لێیان دەدرێت.
ئەو چالاکییە هەم بۆ هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕیی سەردەمی نوێ چالاکییەکی پێشەنگ بوو. سەرەتایەک بوو. هەم لەڕووی تاکتیکی سەربازییەوە زۆر سەرکەوتوو بوو، بۆیە سڵاو دەنێرم بۆ ئەو هەڤاڵانە، کە چالاکییەکەیان کرد. چالاکییەکە زۆر بەهێز بوو و بۆ ئێمەش ورەیەکی گەورە بوو."
"شێواز و تاکتیکی نوێ سەردەکەوێت"
دلژین فاراشین گەریلای یەژاستار وتی: "لەم قۆناغەی تێکۆشاندا جار جار چالاکییەکانی گەل و چالاکییەکانی دایکان دەکەونە پێشەوە، جارجاریش چالاکیی گەریلا. چالاکیی ئیدر وەکو بەردەوامی بەرخودانی چالاکییەکانی مانگرتن و رۆژووی مردنی مەزن دەتوانرێت ببیندرێت. لەهەمان کاتدا نیشانی دەدات کاتێک گەل و گەریلا پێکەوە تێدەکۆشن سەرکەوتنێکی چۆن دەخوڵقێنن. تێکشاندنی هێرشەکانی سوپای تورک بە تەکنیک و تەکنەلۆژیا گرنگن. بەو چالاکییە ئێمە جارێکی دیکە بینیمان گەریلا بەهێزەوە روویان لەسەرکەوتن کردووە، دەتوانن هەموو چالاکییەک سەربخەن. چالاکییەکانی سەرحەد ورە و هاندانێکى زۆر گەورەی بە هێزەکانمان بەخشی. نیشانی دا کە شێواز و تاکتیکی نوێ شەڕ سەردەخات."
"ژمارەیەکى زۆریان لێکوژرا"
گەریلای هەپەگە کەنداڵ باز-یش وتی: "بە تاکتیکێکی سەرکەوتوو و داهێنەرانەدا بەسەر دوژمنەدا دەچین وبەرەنگاریان دەبینەوە. لەڕاستیدا لە سەرحەد گەریلا لە دژی سوپای تورک ئۆپەراسیۆن دەکات. دوژمن زۆر کەسیان لێ دەکوژرێت".
ر.م